ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كچان له شاری كرماشان به وتنه‌وه‌ی سروودێكی شۆڕشگێڕانه، دژ به جیكارای و توندوتیژی دژ به ژنان ڕاوه‌ستان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له كچانی خه‌ڵكی شاری كرماشان، له سه‌یرانگه‌ی بێستوون كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی سروودێک دژ به توندوتیژی و هه‌روه‌ها جیاكاری له مافی ژنان، ڕاوه‌ستان. به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه “ده‌نگی ژن، ده‌نگی ژیانه” و په‌یامی خۆڕاگری و بەرخودانی ژنانیان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگا كرد.