ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی خه‌بات دژ به سزای سێداره، به‌ندكراوانی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌ندكراوانی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به وتنه‌وه‌ی درووشمی“مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر“، “نا بۆ سێداره” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی په‌ت و سێداره“، سه‌ره‌ڕای داخوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
