شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری كرماشان هاوكات له گه‌ڵ ساڵۆگه‌ری شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧، له زۆربه‌ی سه‌ربانی ماڵان و شه‌قامه‌کان دروشمی دژی رژیمیان به‌رز کرده‌وه.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆانه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شاری كرماشان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی“، ڕێگه‌یان به شایی كۆماری ئیسلامی و به‌كرێگیراوه‌كانی نه‌دا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، كارمه‌ندان له لایه‌ن به‌رپرسان و فه‌رمانگه‌كانه‌وه، له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پێویسته له ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبه‌ندان دا به‌شداری بكه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ته‌نیا كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم به‌شداریان له‌و ڕێپێوانه‌دا كرد و بۆ جارێكی دیكه خه‌ڵك به سه‌ركه‌وتوویی دژ به ڕژیمی ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی وه‌ستاوه و شانۆی حكومه‌تی شکستی هێنا.