شه‌وی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ پێشوازی ڕژیم له “٢٢ی ڕێبه‌ندان” ساڵیادی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی، هاووڵاتیان له شاره جیاوازه‌كانی ئێران به وتنه‌وه‌ی درووشمی دژ به حكومه‌ت، خوازێاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاووڵاتییان له شاره‌كانی تاران، شیراز، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، ته‌ورێز و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و هه‌روه‌ها ده‌یان درووشمی دیكه‌ی كه بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی به ئامانج گرتبوو، نه‌ك ته‌نیا پێشوازیان له ساڵیادی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی نه‌كرد، به‌ڵكوو خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و سزادانی به‌رپرسانی ڕژیم بوون.
