ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شارومه‌ندانی نێو وێستگه‌كانی میترۆی عه‌لی ئاباد و خه‌زانه دژ به ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك له سیسته‌می ناكارامه‌ی حكوومه‌ت گه‌یشتووه‌ته لووتكه و كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانێكی دیكه هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه. وتنه‌وه‌ی دروشمی شه‌وانه له تاران و له نێو میترۆكان، نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاته و ئه‌گه‌ر ئه‌و توڕه‌یی و نه‌فره‌ته بێده‌نگی شه‌قامه‌كان بشكێنێت، هاوشێوه‌ی شه‌پۆلێكی ده‌ریا هه‌موو شتێك ده‌ڕووخێنت.