شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران هاواری “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی جه‌نایه‌تی ڕژیم له شاری ئیزه و كوژرانی ئامۆزای دایكی “كیان پیرفه‌له‌ك” له‌لایه‌ن هیزە جەنایەتکارەکانی كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج و زانكۆی كوردستان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ست و دژه مرۆڤی ئیسلامی نیشان دا.
