کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی کاری منداڵان

images 25

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ژوئێن بەرامبەر بە ٢٢ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی کاری منداڵانەئەم ڕۆژە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارەوە ناسێندراهیچ کات ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی منداڵانی کار لە جیهان، لەبەردەستدا نەبووەچونکە زۆربەی دەوڵەتەکان بە تایبەت لە وڵاتە دواکەوتووەکانی سەرمایەداری، ئامادە نین ئاماری واقیعی لەم بوارەدا بڵاو بکەنەوەبەپێی ئامارەکانی یونیسێف، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠١٢دا نزیکەی ٢١٥ ملیۆن منداڵی تەمەن پێنج بۆ ١٧ ساڵ، بە حەقدەست یان بەبێ حەقدەست، بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر لە هەفتەدا کاریان پێکرابوولە ئێران ئامارەکانی حکوومەت باس لە نزیکەی ٣ میلیۆن منداڵی کار دەکەنبەڵام ئامارە نافەرمییەکان ئەم ژمارەیە بە ٧ ملیۆن منداڵ مەزەندە دەکەنهەرچەند ئەم ئامارانە ناتوانن ڕەهەندەکانی ئەم کارەساتە مەزنە مرۆڤایەتییە بە تەواوی نیشان بدەن، بەڵام واقیعییەت ئەوەیە کە تەنانەت بچووکترینی ئەم ژمارانەش، شەرمەزارییەکی ترە بۆ نیزامی سەرمایەداری و برینێکی پڕ ئازارە لەسەر ویژدانی مرۆڤایەتیهەر چەشنە کارێکی پیشەیی، زیانبارە بۆ منداڵان، بەڵام هەندێکیان هاوکات مەترسیداریشنلەو ٢١٥ ملیۆن منداڵی کارەی کە لە ئامارە نادروستەکانی یونیسێف دا هاتووە، ١١٥ ملیۆنیان خەریکی کاری مەترسیدارنبوارەکانی کاری پیشەیی بۆ منداڵان، هێندەی بوارەکانی کاری بەتەمەنەکان بەربڵاوە و لە کاری ناوماڵ و کێڵگەوە بگرە تا کارکردن لە پیشەسازی و ناوەندەکانی بازرگانی و کانەکان و کاری خزمەتگوزاری، دەگرێتەوەلە هەموو ئەو بوارانەدا منداڵان وەک کۆیلە بەکاردەهێنرێنمەترسیدارترین حاڵەتەکان بریتین له بەکارهێنانی منداڵان لە کاری نیزامی، تاوان یان گەشتیاری سێکسینوێترین کارە پیشەیی و چەوسێنەرەکان، لە بەشی پیشەسازییە دیجیتاڵییەکان، یارییە کۆمپیوتەریەکان، فیلمی پۆرن و هەندێک لە بەرهەمە سینەماییەکاندا ئەنجام دەدرێتورد و درشتی خاوەن سەرمایەکان،

لە دوکاندارەکانەوە بگرە تا شیرکەتە زەبەلاحەکان، لە کاری هەرزان و بێ سەرئێشەی کچان و کوڕان سوود وەردەگرنبەپێی ئاماری ڕێکخراوی جیهانی کار (ئای، ئێڵ، ئۆ)، ساڵانە ٢٢ هەزار منداڵ لە کاتی کارکردن بۆ چەوسێنەراندا، گیان لەدەست دەدەن.

کاری منداڵان لە وڵاتە دواکەوتووەکانی سەرمایەداریدا زیاترە لەچاو ئەو وڵاتە پێشکەوتووە پیشەسازیانەی کە تیایاندا کرێکاران و جەماوەری پێشکەوتنخواز، تا ڕادەیەک مرۆڤایەتیان بەسەر سەرمایەدار و حکومەتەکانیاندا سەپاندووەیەکێک لەو ناوچانەی کە منداڵانی کار لەگەڵ زۆرترین چەوسانەوە و بێ ڕێزی پێکردن بەرەوڕوون، فەلەستینی داگیرکراوەئەم منداڵانە ئێستا بەتایبەت لە غەززە، بەهۆی بۆردومان و تۆپباران و نەخۆشی و برسێتی لەڕادەبەدەر، لەگەڵ مەترسی مردن بەرەوڕوونلە وڵاتە پێشکەوتووەکانی وەک ئەمریکا، منداڵانی کار زۆرتر منداڵی ئەو کۆچبەر و کرێکارانەن کە هێشتا ئیقامە و مۆڵەتی کاری فەرمییان پێنەدراوەئاوارەبوون بەهۆی کارەساتی سروشتی و شەڕەکانیش، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەژاری و بێکاری، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیادبوونی منداڵانی کار هەبووەئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە منداڵانی کار تیایدا لەگەڵ بارودۆخێکی کۆیلە ئاسا بەرەوڕووندۆخی نالەباری منداڵانی کار لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی، وەک کارەساتێکی لێهاتووەلە ئێران زۆربەی ئەو منداڵانە، کە تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ پانزە ساڵدایە، منداڵی ئەو بنەماڵە کرێکاریی و زەحمەتکێشانەن کە بە هۆی هەژاری و بێکاریی دایک و باوکیانەوە و هەروەها بەمەبەستی یارمەتیدان بە بژێوی خۆیان و بنەماڵەکانیان، لە بری چوون بۆ قوتابخانە و فێربوونی زانست و بەهرەمەند بوون لە هەلومەرجێکی گونجاو بۆ گەشە و پشکوتنیان، کە مافی سروشتی هەموو منداڵێکە، ناچارن بچنە ژێرباری کاری سەخت و تاقەت پروکێن و نەمامی ژیانیان، لە ژێر باری ڕەنج و کاردا، بژاکێئەوان ناچارن شەو و ڕۆژ لە کارگەکانی فەرشچینین و کارگە بچووکەکان کار بکەن یان لە مەیدان و شەقامی شارەکاندا، خەریکی گواستنەوەی کەلوپەل، خاوێنکردنەوەی شووشەی ئۆتۆمبێلەکان، فرۆشتنی جگەرە، دەستماڵ کاغەزی و  بنێشت و هیتر بن، بۆ ئەوەی پارووە نانێک پەیدا بکەن و خۆیان لە برسێتی ڕزگار بکەن، یان تەنانەت لە نێو زبڵ و خاشاکەکاندا، بەدوای خۆراکدا بگەڕێنمنداڵانی کار کە کۆچبەرانی ئەفغانستانیش لەخۆدەگرن، لە زۆر کاری مەترسیداری وەک گەڕان بەناو زبڵدانەکاندا، لەلایەن مافیاکانی زبڵ و خاشاکەوە لە شارە گەورەکان بەکار دەهێنرێن.

منداڵانی گیرۆدەبووی ماددە هۆشبەرەکان، هاوسەرگیری منداڵان، منداڵ ئازاری، حیجابی ئیجباری بۆ کچانی کەم تەمەن، لەسێدارەدان و زیندانیکردنی ئەو دایک و باوکانەی کە خاوەنی منداڵی بچووک بوون و بێ سەرپەرشت کردنی منداڵەکانیان، سزای جەستەیی منداڵان لە قوتابخانەکان، ناچارکردنی منداڵان بۆ بەشداری لە مەراسیمە ئایینییەکان و منداڵانی بەسیجی و هتد، بەشێکی ترن لە قوربانیانی ڕژیمی سەرمایەداری ئیسلامی ئێرانکارکردن بژاردەیەکی ئاگایانەی منداڵانی کار نییەئەم منداڵانە، کە زۆربەیان بەهۆی هەژارییەوە، لە خوێندن و یاریکردن بێبەش دەبن، بە ناچاری دێنە ناو بازاڕی بێ ڕەحمی کار و بەهۆی پێویستی سەرمایە، لەگەڵ ئاوا چارەنووسێکی تاڵ بەرەوڕوو دەبنەوەخاوەن سەرمایە و نوێنەرە سیاسییەکانیان، لە زۆرێک لە وڵاتەکان ئیمکاناتە دەوڵەتییەکانیان بۆ یارمەتیدان بە منداڵان کەمکردۆتەوە بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن بە حەقدەستێکی مەمرە و مەژی و بە بێدەنگی بچنە ژێرباری چەوساندنەوەیەکی وەحشیانەوەکۆماری ئیسلامی بە ڕواڵەت ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی قەدەغەکردنی کاری منداڵانی قبوڵ کردووە، بەڵام قبوڵکردنی ئەم یاسایانە بۆ ڕژیمی ئێران، تەنیا لایەنی فۆرماڵ و نمایشی هەیە، ئەگینا بە کردەوە پشتگوێیان دەخات و هیچ گرنگی بەو ڕەخنانە نادات کە لەلایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بەرەوڕووی دەکرێتەوەلەمڕووەوە پێویستە بۆ دەستەبەرکردنی مافی منداڵانی کار، ئەم قوربانییە خامۆشانەی نیزامی سەرمایەداری، ڕێگەیەکی دیکە بگیرێتەبەرئەم ڕێگایەش هیچی تر نییە جگە لە یەکگرتوویی و خەبات لەدژی ئەو ڕژیمە و پەیوەندییە چەوسێنەر و ستەمکارانەی کە منداڵانی بێ دیفاعی ئەم کۆمەڵگایە، ئاوا بێبەزەییانە بەکاردەهێنێ و لە مافە سەرەتایی و ئینسانییەکانی خۆیان بێبەشی کردوون.