کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

هاوڕێیانی کرێکار! یەکی ئایار نزیکە، ئەو ڕۆژەیکە کرێکارانی هەموو وەڵاتان کرانەوەی چاویان بەڕووی ژیانێکی هۆشیارانەدا، هاودەنگییان لە خەبات دژی هەموو جۆرەکانی زۆرەملێ و چەوساندنەوەی مرۆڤبە دەستی مرۆڤ، واتە خەبات بۆ ئازادکردنی ملیۆنان زەحمەتکێش لە برسێتی و هەژاری و زەلیلی جێژن ئەگرن. لەم ململانێ مەزنەدا دوو دونیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە: دونیای سەرمایە و دونیای کار؛ جیهانی چەوساندنەوە و کۆیلایەتی، و جیهانی برایەتی و یەکسانی.

لە لایەک تاقمێکی دەوڵەمەند لە خوێنمژەکان. ئەوانەن کە دەستیان بەسەر کارگە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و کەرەستە و ئامێرەکاندا گرتووە و بە ملیۆنان دۆنم زەوی و خەروارێک پارەیان لە ژێرناوی خاوەندارێتی تایبەتی بۆ خۆیان وەلا خستوە. حکومەت و سوپایان کردووە بە خزمەتکار،و سەگانێکی پاسەوانی سەروەت و سامانە کەڵەکەبووەکانیان.

لە لایەکی ترەوە بە ملیۆنان کەسی بێبەش هەن. ئەوانەی کە دەبێت سواڵ لە مشتێک تازەپێگەیشتوی دەوڵەمەند بکەن کەڕێگەیان پێبدەن کار بکەن. هەر بە کاری ئەوانە کە ئەم کەسانە هەموو سەروەت و سامانەکانیان سەریەک دەنێن؛ بەڵام ئەوان خۆیان بە درێژایی ژیانیان دەبێت شەڕ بۆ لەتە نانێک بکەن؛ سواڵ بۆ کار بکەن، وەک ئەوەی داوای خێرخوازی بکەن؛ هێز و تەندروستی خۆیان بە کاری کەمەر شکێن کەم بکەنەوە، و لەماڵە پەرتوکاوە دێهاتیەکان،یان ژێرزەمین و ئەنبارە ژێرزەمینیەکان لە شارە گەورەکاندا، لە برسێتیدا بمرن.

بەڵام ئێستا ئەم کرێکارە بێبەشانە شەڕیان لەگەڵ تازەپێگەیشتو و چەوسێنەرە دەوڵەمەندەکان ڕاگەیاندووە. کرێکارانی هەموو وڵاتان خەریکی خەباتن بۆ ڕزگارکردنی کار لە کۆیلایەتی کرێی کار،و لە هەژاری و نەداری. ئەوان خەبات بۆ سیستەمێکی کۆمەڵگا دەکەن، کە سامانی کاری دەستەجەمعی، نەک بۆمشتێک دەوڵەمەند، بەڵکو سوود بە هەر کەسێک بگەیەنێت کە کار دەکات. ئەوان دەیانەوێت زەوی و کارگە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و ئامێرەکان بخەنە ژێر خاوەندارێتی هاوبەشی هەموو کرێکارەکانەوە. دەیانەوێت کۆتایی بە کەلێنی نێوان دەوڵەمەند و هەژار بهێنن، بەرهەمیکار بگەیەننە کرێکارانبۆ خۆیان؛ پێویستە هەموو دەستکەوتە فیکرییەکانی مرۆڤ و هەموو باشترکردنی شێوازی کارکردن بۆ باشترکردنی چارەنووسی ئەو کەسەی کە کاردەکات بەکاربهێنرێت، نەک بۆ ئەوەی بکرێتە کەرەستەی ستەمکاری بۆ سەر ئەو.

ململانێی مەزنی کار لە دژی سەرمایە، لەسەر نرخی قوربانیدانی گەورەی کرێکاران ڕووی داوە. ئەوان باجی مافی بەهرەمەند بوون لە ژیانێکی باشتر و ئازادی ڕاستەقینەیان بە جۆگەلەی خوێنی خۆیان داوە. ئەوانەی لە پێناو ئارمانی چینی کرێکاردا خەبات دەکەن، لەلایەن حکومەتەکانەوە ئەزیەت و هەراسان دەکرێن. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو ئەزیەت و ئازارە، هاودەنگیی کرێکارانی جیهان لە گەشەکردن دایە و بەهێزتر دەبێت. کرێکاران لە حیزبە سۆسیالیستەکاندا زیاتر و زیاتر یەک دەگرن؛ لایەنگرانی ئەو حیزبانە کە خەریکە دەگەنە ملیۆنان کەس، بە پتەوی و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەرکەوتنێکی تەواو بەسەر چینیچەوسێنەری سەرمایەداریدا دەڕۆن.

پرۆلیتاریای ڕووسیاش چاوی بەڕووی ژیانێکی نوێدا کردۆتەوە. هەروەها پەیوەندی بەم شەڕە گەورەیەوە کردوە. ئەوڕۆژانەی کە کرێکاری ئێمە بە گوێڕایەڵییەوە کۆیلەیی دەکرد، ئەوڕۆژانەی کە هیچ ڕێگەیەکی نەدەبینی بۆ دەربازبوون لە دۆخی دیلبوونی و هیچ ئومێدێکی بە ژیانە تاڵەکەی نەمابوو، تێپەڕیون. سۆسیالیزم ڕێگای دەربازبوونی نیشانداوە و هەزاران و هەزاران خەباتکار لە ژێر ئاڵای سووردا، ئەم ئەستێرە ڕێ پیشاندەرە، کۆبوونەتەوە. مانگرتنەکان هێزی یەکڕیزییان بە کرێکاران نیشان داوە؛ فێر کراون کە بە هێرش وەڵامی هێرش بدەنەوە؛ ئەوان نیشانیان داوەکە کاری ڕێکخراو چەندە دەتوانێت بۆ سەرمایە مەترسیدار بێت. کرێکاران درکیان بەوە کردووە کە بە هۆی هێزی کاری ئەوانەوەیە کە سەرمایەدارەکان و حکومەت دەژین و قەڵەو دەبن. کرێکاران بەڕۆحی خەباتی یەکگرتوو، لە خواستی ئازادی و سۆسیالیزمەوە پاڵنەریان بۆ دروست دەبێت. کرێکاران درکیان بەوە کردووە کە حکومەت و دەسەڵاتی ئێستێبدادی تزار چ هێزێکی شەیتانی و ڕەشە. کرێکاران بۆ تێکۆشانیان پێویستیان بە ئازادی هەیە، بەڵام حکومەتی تزاری دەست و قاچیان دەبەستێتەوە. کرێکاران پێویستیان بە ئازادی کۆبونەوە، ئازادی ڕێکخراو، ئازادیی چاپەمەنی و کتێب هەیە، بەڵام حکومەتی تزاری هەر هەوڵێک بۆ ئازادی بە قامچی و زیندان و سەرە نێزە تێک ئەشکێنێ. هاواریمەرگ بۆ حوکمڕانی ئێستێبدادی!” پانتایی ڕووسیای گرتۆتەوە و زیاتر لە جاران لە شەقامەکاندا، لە کۆبوونەوەی گەورەی جەماوەری کرێکاراندا بیستراوە. هاوینی ڕابردوو، دەیان هەزار کرێکار لە سەرانسەری باشووری ڕووسیا بۆ خەباتکردن بۆ ژیانێکی باشتر، بۆ ئازادبوون لە دەسەڵاتی پۆلیسی،ڕاپەڕین. بۆرژوازی و حکومەت بە بینینی ئەوسوپا مەترسیدارەی کرێکاران کە بەیەک گورز، تەواوی ژیانی ئابووری شارە گەورەکانی چڕژاندبوو، لەرزە کەوتە گیانیان. زۆرێک لە خەباتکارانی ڕێبازی چینی کرێکار، لەبەردەم گوللەی ئەو سەربازانەی کە لەلایەن تزاریزمەوە لە دژی دوژمنی ناوخۆ نێردرابوون، کەوتنە سەر زەوی.

بەڵام هیچ هێزێک نییە توانای تێکشکانی ئەم دوژمنە ناوخۆییەی هەبێت، چونکە دەستەی حوکمڕان و حکومەت تەنها بە هێزی کاریئەوانەوە زیندووە. هیچ هێزێک لەسەر زەوی نییە کە بتوانێت ئەو ملیۆنان کرێکارە تێک بشکێنێ کە خەریکە زیاتر هۆشیاری چینایەتی بەدەستێنن و یەکگرتوو و ڕێکخراو دەبن. هەر شکستێک کە کرێکاران تووشی دەبن، تێکۆشەرانی نوێ دەهێنێتە ڕیزەکانی خەبات، چاوی جەماوەری فراوانتر بەڕووی ژیانێکی نوێدا دەکاتەوە و بۆ خەباتی نوێ ئامادەیان دەکات.

ڕەوتی ڕووداوەکان کە ڕووسیا پێیدا تێدەپەڕێت بە جۆرێکە کە بە دڵنیاییەوە ئەم بە ئاگا هاتنەوەیە لە جەماوەری کرێکاردا خێراتر و بەربڵاوتر دەبێت و ئێمە پێویستە بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی پرۆلیتاریا و ئامادەکردن بۆ خەباتێکی زۆر لێبڕاوانەتر هەموو هەوڵێک بدەین. شەڕ تەنانەت دواکەوتووترین توێژەکانی پرۆلیتاریای ناچار کردووە کە گرنگی بە پرسە سیاسییەکان بدەن. شەڕەکە ڕوونتر و زیاتر گەندەڵی تەواوەتی فەرمانی حکومەتی ئێستێبدادی و کۆی تاوانکاریی پۆلیس و باندی سیستەمی دادوەری حوکمڕانی ڕووسیا بەڕوونی نیشان دەدات. گەلەکەمان لە ناوەوە بەهۆی کەمی پێداویستی و برسێتیەوە دەمرێتلە کاتێکدا خۆیان کێشراونەتە ناو شەڕێکی وێرانکەر و بێمانا بۆ ئەو خاکە بێگانانەی کەمەودایێکی زۆر دوورن و خەڵکی دەرەکی لەوێ نیشتەجێ بوون. گەلەکەمان لە کۆیلایەتی سیاسیدا دۆڕاوەلە کاتێکدا خۆیان بۆ کۆیلەکردنی خەڵکانی دیکە بەرەو شەڕ ڕادەکێشرێن. گەلەکەمان دەیەوێت گۆڕانکاریکە نەزمی سیاسی لە ناوخۆدا ڕوو بداتبەڵام هەوڵ دەدرێت بەڤیژەی تفەنگەکان لەو سەری دنیا سەرنجیان بە لاڕێدا ببەن. بەڵام حکومەتی تزار لەم قومارەدا، لە بەهەدەردانی تاوانکارانەی سامانی میللەت و ئەو گەنجانەی کەڕەوانەی کەنارەکانی زەریای ئارام ئەکرێن بۆ مردن، زۆر زیادەڕەوی کردووە. هەموو شەڕێک گوشارێک دەخاتە سەر خەڵک و شەڕێکی سەخت دژی ژاپۆنی شارستانی و ئازاد گوشارێکی مەترسیدارە لەسەر ڕووسیا. ئەم گوشارە لە کاتێکدایە کە پێکهاتەی ستەمکاری پۆلیسی، لە ژێر لێدانی پرۆلیتاریای بەئاگا و هۆشیاردا،بەرەو هەڵدێری نەمان تلۆر بۆتەوە. شەڕ هەموو خاڵە لاوازەکانی حکومەت ئاشکرا دەکات، شەڕ هەموو دەمامکە درۆینەکان دەدڕێنێت، شەڕ هەمووڕزین و پەڕتوکاوی ناوخۆیی ئاشکرا دەکات؛ شەڕ خەریکە گاڵتەجاڕیی حوکمڕانی ئێستبدادی تزار لەبەردەم هەموواندا ئاشکرا دەکات؛ شەڕ دوایین ژیانی ڕووسیای کۆن پیشانی هەمووان دەدات،ڕووسیایەک کە گەلەکەی نەزان و چەوساوە و بێمافن؛ڕووسیایەک کە هێشتا خزمەتکارەکان(سێرف) لە دیلێتی دەوڵەتی پۆلیسیدان.

ڕووسیای کۆن خەریکە دەمرێت. ڕووسیایەکی ئازاد دێت بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە. ئەو هێزەڕەشانەی کە پاسەوانی دەسەڵاتی ئێستبدادی تزاریان دەکرد، خەریکە نوقم ئەبن. بەڵام تەنیا پرۆلیتاریای ڕێکخراو و خاوەن ئاگایی چینایەتی، توانای ئەوەی هەیە گورزێکی کوشندەیان لێبدات. تەنیا پرۆلیتاریایەکی ڕێکخراو و خاوەن ئاگایی چینایەتی دەتوانێت ئازادی ڕاستەقینە و نەک ساختە، بۆ خەڵک بەدیبهێنێت. تەنیا پرۆلیتاریای ڕێکخراو و خاوەن هۆشیاری چینایەتییە کە دەتوانێت هەر هەوڵێک بۆ فریودانی خەڵک،سنوردارکردنی مافەکانیان و کردنیان بە ئامرازێک لە دەستی بۆرژوازیدا، لە بنەڕەتدا بخنکێنێت.

هاوڕێیانی کرێکار! کەواتە بێن با بەتواناییەکی دوبەرابەر خۆمان بۆ ئەو شەڕە چارەنووسسازە ئامادە بکەین کە خەریکەڕوودەدات! با ڕیزەکانی پرۆلیتاریای سۆسیال دیموکراتەکان هەرچی پتەوتر لە نزیکەوە کۆببنەوە! با پەیامەکەیان بە فراوانی بڵاوبێتەوە! با چالاکی بۆ داخوازی کرێکاران تا بکرێت بوێرانەترئەنجام بدرێت! با ئاهەنگی یەکەمی مانگی ئایار هەزاران تێکۆشەری نوێ بۆئارمانی ئێمە ڕابکێشێت و هێزەکانمان زیاد بکات لە شەڕی مەزنی ئازادیی هەموو مرۆڤەکاندا، بۆ ڕزگارکردنی هەموو خەڵکی زەحمەتکێش لە ژێر چەپۆکی سەرمایە!

بژی هەشت کاتژمێر کارکردن لەڕۆژێکدا!

بژی سۆسیال دیموکراسی شۆڕشگێڕی نێودەوڵەتی!

بڕوخێ حکومەتی ئێستبدادی تاوانبار و تاڵانچی تزاری!

بابەتی پەیوەندیدار

دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی دنیا لە ئامادەکردنی پەیمان

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-