سه‌رۆكی حیزبی میانه‌ی “یه‌ش عه‌تید” كه به‌رپرسیاره‌تی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی گرتۆته ئه‌ستۆ، توانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له حیزبه جوراوجۆره‌كانی نه‌یاری “ناتانیاهوو” ڕێكه‌وێت. ئه‌م حیزبانه پێشتریش هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ لابردنی “ناتانیاهوو” ڕاگه‌یاندبوو و ئێستا به واژوو كردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه توانیویانه ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یكان پێك بێنن.
“یه‌ش عه‌تید” له ڕاگه‌یه‌ندراوێكه ڕایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل پێوه‌ندی گرتووه و پێی ڕاگه‌یاندووه كه پشتیوانی بۆ پێكهێنانی “هاوپه‌یمانی بۆ گۆڕان” به ده‌ست هێناوه. ناوبراو له به‌شێكی تر له وته‌كانیدا ڕایگه‌یاندووه كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به شێوه‌ی چه‌رخانی له نێوان خۆی و “نه‌فتالی بنێت” ده‌گۆردرێت هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری یه‌كه‌م له حیزبی “یامینا” ده‌بێت. به پێی ڕاپۆرته‌كان كۆی گشتی ئه‌و حیزبانه ڕێكه‌وتنیان واژوو كردووه، ٨ حزبی جۆراوجۆرن و به پێی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه ده‌وڵه‌تی نوێ حه‌وت ڕۆژ كاتی‌یان هه‌یه بۆ گرتنی ده‌نگی نوێنه‌ران له پارله‌مانی ئه‌و وڵاته. “ناتانیاهوو” و حیزبه‌كه‌ی “لیكوود” هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ به‌رگری له ده‌نگدانی نوێنه‌ران و په‌سه‌ند كرانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه، حه‌وته‌ی داهاتوودا ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه ئه‌بی له‌پاڕلمانی ئیسڕائیل په‌سه‌ند بكرێت.