ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ئاژه‌ڵداری مۆغان وێڕای كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌مشاره، به واژۆكردنی تۆمارێك خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به خسووسی كردنی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره بوون.
له‌م توماره كه له لایه‌ن ١٧ هه‌زار كه‌سه‌وه واژۆ كراوه و ناردراوه بۆ ناوه‌ندی قه‌زایی هاتووه، “ئێمه خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی سه‌رپێچی كردنی خسووسی سازی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به خسووسی كردنی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی مۆغانین. هه‌روه‌ها له‌م تومارهدا دیاری كردنی زه‌وییه‌كانی خه‌ڵكی عه‌شایری ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ك خواستێكی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی مۆغان باس كراوه و خوازیاری دابه‌ش كردنی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته به شێوه‌ی سه‌هام گشتی له ناو خه‌ڵكی “ده‌شتی مۆغان” بوون.