کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

واكسێنی گشتی و بێبه‌رامبه‌ر، خواستی خێرای كۆمه‌ڵگا

واکسن

ڕۆژ لهدوای ڕۆژ، بێ توانایی ڕژیم لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ویرووسی كۆویدی ١٩، ئاشكراتر دهبێت. ئهوهیكهئهم ڕژیمهبهرامبهر بهم قهیرانهو كۆنتڕۆڵ كردن و دواهاتهكانی ئهنجامی داوه، هیچ شتێك نهبووه، بێجگهلهدرۆنانهوهو ناتهباوێژی. ئاكامی ئهم سیاسهته،گیان لهدهست دانی پتر له٥٢ ههزار كهس و تووش بوونی پتر لهیهك ملیۆن و ٢٠٠ ههزار كهس، بهپێی ئامارهڕهسمییهكان، بووه‌. ههڵبهت دواهاتهكانی ویرووسی كۆرۆنا یهكجار لهم ئامارهدڵتهزێنانه، بهرینترن‌. ئهندامانی شۆرای باڵا و سهرۆكانی دهستهی بهڕێوهبهرایهتیی نیزامی پهرستاریی سهرتاسهری ئێران، لهنامهیهكدا بۆ حهسهن ڕووحانی، ڕایانگهیاند كه٥٠ ههزار پهرستار بهتووش بوونیان بهكۆرۆنا لهسیستمی دهرمانیی وڵات ڕۆیشتوونهتهدهرێ و قهرهنتینهكراون، ٨ ههزار كهسیش لهو بهشهلهخزمهتگوزاری جیابوونهتهوهو تهنیا لهمانگی خهزهڵوهردا، ٣٠ پهرهستار لهسهرتاسهری ئێران بههۆی تووش بوون بهكۆرۆنا گیانیان لهدهست داوهو ژمارهی پهرستارانی گیان بهخت كردوو بههۆی كۆرۆنا، گهیشتووهته٨٤ كهس. ههڵبهت ئهوهزیانهكانی ویرووسی كۆرۆنایهلهبهشی سڵامهت و دهرمانی ئهم كۆمهڵگایهدا‌. دهستڕانهگهیشتن و چوونهسهرهوهی قیمهتی ماسك، ههزینهی لهسهرێی تێستی كۆرۆنا، بهجۆرێك كه، بهوتهی بهرپرسانی دهوڵهت، لهجهمعییهتی ٨٢ملیۆن كهسیی ئێران، تهنیا ٦ ملیۆن كهس تێستی كۆرۆنایان ئهنجام داوه، خۆی داستانێكی دڵتهزێنی دیكهیه‌. بهڵام دهزانین كهدواهاتهكانی ویرووسی كۆرۆنا زۆر لهوانهش بهرینترن.  ملیۆنان كهس لهكرێكاران و زهحمهتكێشانی ئهم كۆمهڵگایه  بێكار بوون. ههموو وادهو بهڵێنییهكانی دهوڵهتی ڕووحانی سهبارهت بهدانی سێ مانگ حهقی بیمهی بێكاری، بهدهر لهوهیكهتهنیا ئهوانهدهگرێتهوهكهحهقی بیمهیان دابوو و ههروهها  ئهو هات و هاوارهتهبلیغاتیانهی كهلهجهرگهی چوونهسهرهوهی بهردهوامی ڕێژهی تهوهرۆم و دابهزینی ٤٩ لهسهدیی نرخی پاره و گران بوونی كاڵاكان، بۆ وامی یهك ملیۆن تمهنی وهڕێیان خستبوو، بێجگهلهفریوكاریی ڕژیم، هیچ شتێكیتر نهبوو. لهئێستادا باس لهسهبهدی مهعیشهتی ١٢ ملیۆن تمهن بۆ ههر بنهماڵهیهك دهكرێ. لهو نێوهدا ههڵبهت مهعلووم نییهكهچارهنووسی كرێكارانی ڕۆژمزد، سهدان ههزار كرێكاری بیناسازی، چارهنووسی ملیۆنان ئینسان كهلهئابووریی غهیرهڕهسمی دا خهریكی كاربوون و لهناكاو بێكار بوون، دهبێتهچی.

لهو نێوهدا بهڵام نهێنكاری، درۆنانهوهو ناتهباوێژی ڕژیم خۆی داستانێكی دیكهیه‌. سهرانی ڕژیمی ئیسلامی، ههواڵی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنایان لهمانگهكانی بهفرانبار و ڕهشهممهی ساڵی ڕابردوو لهخهڵك شاردهوهتا بتوانن لهساڵوهگهڕی سهركوتی شۆڕشی جهماوهردا، بێشهرمانهسهما بكهن و جێژن بگرن. ئهوان بێشهرمانهخهڵكیان بانگهێشتی حزوور لهسهر گۆڕی ئیمامزادهكان كرد كهخۆیان سهرهكیترین ناوهندی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهبوون. كارگێڕانی ڕژیم، بهچێژهوه، دهستیان دایهنومایشی داهێنانی دهزگایویروس یابی سپای پاسداران لهمیدیاكانیانهوهو ههڵبهت زۆریشی نهخایاند كهئهم فریوكاریهی ڕژیمیش بۆ ههمووان دهركهوت و خهڵك بۆ جارێكی دیكهبینییان كهسهرانی ڕژیم، بهچ ڕادهیهك لهبێشهرمییهوه، لهجهرگهی گیان لهدهست دانی ههزاران كهس و تووش بوونی ملیۆنان كهس بهم پهتایه، دهست دهدهنهئهمجۆره تاكتیك و فریوكاریانه‌‌. خهڵك ههر لهو ماوهیهدا بینییان كهڕژیم چهندهبێبهزهیانهدهزگای سهركوتی لهگیان نووسهران، ژنان، خانهنشینان، خوێندكاران و چالاكانی كۆمهڵایهتی و مهدهنی بهردا. ئهمجارهشیان، هێزهسهركوتگهرهكان بهوهئهستۆ گرتنی ستادی بهناو بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، دهبوو شهقام و مهیدانهكانی شارهكانیان گرتبایهوه‌‌، تا خهزهڵوهرێكی دیكهنهخوڵقێت.

ئێستا، لهباروودۆخێكدا كهتهوهری بهرههمهێنانی واكسێنی كۆرۆنا بووهتهیهكێك لهگرینگرین ههواڵهكانی میدیای جیهانی، بۆ جارێكی دیكهمهیدان بۆ ڕیاكاری و ناتهباوێژیی سهرانی ڕژیم كراوهتهوه‌. ههمووان ئاگادارین كهدهوڵهتهزلهێزهكانی سهرمایهداری، لهچهندین مانگ لهمهوبهرهوه، ملیۆنان دۆلاریان دابهكۆمپانیهكانی بهرههمهێنانی دهرمان تا خێرایی پڕۆسهی بهرههمهێنانی دهرمانهكهبهرنهسهرێ و لهڕهقیبهكانیان وهدوا نهكهون. دهیان كۆمپانیی بهرههمهێنانی دهرمان، ههموو ئهزموون و ئیمكاناتی خۆیان خستووهتهگهڕ تا ئهم واكسێنهدرووست بكهن. لهپڕۆسهی بهرههمهێنانی ئهم دهرمانهدا دهیان ههزار كهس لهوڵاتهجۆراوجۆرهكانهوهتێستیان لهسهر ئهنجام درا و سهرهنجام لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ واكسێنی وڵاتانی ئهمریكا و ئۆرووپا و ٢ واكسێنی ڕووسی و چینی هاتنهناو بازاڕهوه‌. ڕێك لهو باروودۆخهدا، ڕژیمێك كهداماوی و بێتوانیی  خۆی سهبارهت بهدابین كردنی ماسك و تێستی كۆرۆنا بهئاشكراترین شێوهنیشان دابوو، ئهمجارهشیان دیسان دهستی كرد بهدرۆ و دهلهسهو ناتهباوێژی. ڕووحانی وتی كهفهرمانی كڕینی واكسێنی بهوهزیری تهندرووستی داوهو واكسیناسیۆنی كهسانێك كهزیاتر لهژێر مهترسیی دان بهزووترین كات دهست پێدهكات. سهرۆكی بانكی ناوهندی بهڵام ئیدیعای كرد كهئێران بهخاتری گهمارۆكان، بۆ كڕینی واكسێن لهكۆنسێرسیۆمیكواكس، لهگهڵ كێشهو گرفت بهرهوڕوو بووهتهوه‌. بهڵام لهبهرامبهردا، ئهم كۆنسێرسیۆمهڕایگهیاند كهفرۆشی كهرهستهی مرۆڤدۆستانهلهوانهدهرمان و پێداویستیی پزیشكی، وهبهر گهمارۆكانی ئهمریكا ناكهوێ. ههڵبهت وهزیری تهندروستیی ڕژیم لهسهرهتاكانی مانگی ڕهزبهردا ڕایگهیاندبوو كهبۆ دابین كردنی واكسێن له‌ “كواكسقهراردادێكی واژۆ كردووه‌. هاوكات سهرۆكی ئهنجومهنی چاوهدێریی تایبهتیش ڕایگهیاند كه‌ “ههموو وڵاتهكان كڕین و ڕێزێرڤی هاوردهكردنی واكسێن ڕادهیهگهیهنن و وڵات و كۆمپانیی بهرامبهریش كهداواكاریان لێكراوه، ناوی وڵاتهكهو ڕێژهی داواكارییهكهی لهمیدیاكانهوهبڵاو دهكهنهوه‌. كهوابوو ئێران ئهگهر داواكاریی كڕینی واكسێنی تهحویل دابوایه، ڕادهگهیهندرا. ئهوهچۆنهكهئێران لهلیستی داواكاریی هیچ وڵاتێك دا نییه‌”. لهجهرگهی ئهم ناتهباوێژیانهدا، ئهندامی كۆمیتهی زانستیی ستادی میللی و لێكۆڵینهوهی پڕۆژهی سازكردنیواكسێنی ئێرانیی كۆرۆنا، حهفتهی پێشوو ڕایگهیاند كهئهم واكسێنهلهقۆناغی تێستی ئینسانی دایهو ئهگهر سهركهوتوو بێت، بهرههمهێنانی، لهمانگی پووشپهڕهوهدهستپێدهكات“. سهرهنجام، سهرهڕای ههمووی ئهم ناتهباوێژیانه، سهرۆكی كۆمیتهی زانستیی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، ئاوی پاكی بهدهستی ههمووان داكرد و وتی ئێران فڕۆكهو ئیمكاناتی هاتووچۆی پێویستی بۆ واكسێنیفایرێزبیۆنتێك، بهرههمی هاوبهشی ئهمریكا و ئاڵمانی نییهو بهكۆنسێرسیۆمیكواكسی ڕاگهیاندووهكهئهم واكسێنهی پێویست نییه‌. لهڕاستیدا ئهو ههمووهناتهباوێژی و ئیدیعایهسهبارهت بهواكسێنی كۆرۆنا لهباروودۆخێك دایهكههیچ سهرچاوهیهك بۆ ئهم بابهتهلهبوودجهی ساڵی داهاتوودا دیاری نهكراوهو ئهوهش خۆی نیشانی دهدات كهڕژیم لهئهنقهست ملیۆنان كهس لهخهڵك بهرهو قهتڵگای كۆرۆنا دهنێرێ. پێویستهلهبهرامبهر ئهم سیاسهتهجهنایهتكارانهیهدا بزووتنهوهیهكی گشتی ڕێك بخرێ. پێویستهئهم بزووتنهوهیهدهوڵهت ناچار بكات تا واكسێنی گشتی و بێبهرامبهر و ههروهها ژیان و مهعیشهتی ملیۆنان كهس لهم خهڵكه،كهبههۆی سیاسهتهكانی ئهم ڕژیمهوهنوقمی فهلاكهت بوون، دابین بكات. ئهگهر ڕژیم دهتوانێ ١٦١ ههزار و ١٥٥ ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن  تمهن بوودجهبۆ ناوهندهنیزامی و ئهمنییهتیهكان تهرخان بكات، هیچ هۆكارێك نییهكهبوودجهی پێویستی بۆ دابین كردنی واكسێنی گشتی و بێبهرامبهر نهبێت. پێویستهئهم بوودجهیهلهگهرووی ئهم ڕژیمهدهركێشرێ.