کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

وازهینان لە خوێندنی 900 هەزار قوتابی له‌ ئێران

وازهینان لە خوێندنی 900 هەزار قوتابی له‌ ئێران 4

بە پێی ڕاگایاندنەکان، لە سەروبەندی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا، 900 هەزار قوتابی  بە هۆی کەموکۆڕییەکانی سیستەمی پەروەردە، هەژاری و هاوسەرگیریی له‌ ته‌مه‌نی مه‌نداڵی دا وازیان لە خوێندن هێناوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەموو ساڵێک لە سەروبەندی ساڵی نوێی خوێندندا ئاماری جیاوازی ئەو قوتابیانەی کە وازیان لە خوێندن هێناوە بڵاو دەکرێتەوە. لەم دواییانەدا باس لەوە کراوه‌ کە ٩٠٠ هەزار منداڵ لە خوێندن بەجێماون. ئەم ئامارە بووەتە یەکێک لە کێشە گرینگەکانی وەزارەتی پەروەردە و مەنسوور موسەوی، پسپۆڕی پەروەردە ڕایگەیاند:  نەبوونی کار و هەڵەی سیستەمی پەروەردەی وڵات، هۆکاری سەرەکی وازهێنانی قوتابیان لە خوێندنە و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیه‌وێت ده‌توانێت کێشەی وازهێنان لە خوێندن چارەسەر بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی جیددی هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.