ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی “زارا محه‌ممه‌دی” به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه: ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی له “چالاكی مه‌ده‌نی “زارا محه‌ممه‌دی” ڕاده‌گه‌ینێت و له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: سیاسه‌تی یه‌ك زمان و یه‌ك كه‌لتوور شكستی هێناوه و هیچ به‌رهه‌مێكی بۆ كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری نه‌بووه جگه له شه‌ڕ و چه‌وساندن و ئاواره‌یی ملیۆنان كه‌س. هه‌ر به پێی یاسای سه‌ره‌كی وڵات ده‌وڵه‌ت ئه‌ركداره كه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگای پڕ نه‌ته‌وه‌ی ئێران، هه‌موو جۆره ئیمكاناتێكی ئامووزشی به زمانی دایكی دابین كات و به‌ر به چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و بواره نه‌گرێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه “زارا محه‌ممه‌دی” بێتاوانه و به زووترین كات ده‌بێ ئازاد بكرێت.
