کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

Untitled 79

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ئەو شەلاقەی کە بەسەر جەستەی مەهدی یەراحیدا هاتەخوار: هێمایەکە لە هونەری بەرگری کەنای بە ئیمتیاز پێگەی پیاوانە لە هونەردا وت!

ئەوەی کە ئامادە نییە لە پێناو ئازادیدا نرخێک بدات، شایانی ئازادی نییە! (مەهدی یەراحی)

جارێکی دیکە حوکمی کۆنەپەرستانە، سەدە ناوەڕاستیی و دژە مرۆڤانەی شەللاق، لە دژی هونەرمەندێکی ناڕازی جێبەجێ کرا. پێشتریش بەهۆی پابەندنەبوون بە حیجابی زۆرەملێ، شاهیدی جێبەجێکردنی حوکمی شەلاق لەسەر جەستەی ڕوئیا حیشمەتی چالاکی مافەکانی ژنان بووین. هەروەها جێبەجێکردنی حوکمی ٧٤ زەربە شەلاق بەسەر جەستەی ڕەسووڵ تالب موقەدەم، ئەندامی سەندیکای شیرکەتی واحید و جێبەجێکردنی حوکمی شەلاق بەسەر جەستەی پێنج کەس لە کرێکارانی کانگای ئاقدەڕە بە تۆمەتی بەرگریکردن لە مافە پیشەییەکانی خۆیانمان لەبیر نەکردووە. خانمی مینوویی پارێزەری مەهدی یەراحی لە تۆڕی میدیایی ئێکسدا نووسی:

ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دوا بەشی حوکمە دەرکراوەکانی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران، کە بریتی بوو لە ٧٤ زەربە شەلاقلە لقی چواری جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادسەرای ئەمنییەتی ئەخلاقی تاران، بە تەواوی جێبەجێ کرا و کەیسی مەهدی یەراحی داخرا“. مەهدی یەراحیش لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێڕای سپاس و پێزانین بۆ خەڵک و پارێزەرەکانی، نووسی: ” دەتهەوێ بە شووشە بەردەکەمان بشکێنیت، ئەوەی کە ئامادە نییە لە پێناو ئازادیدا نرخێک بدات، شایانی ئازادی نییە“. ناوبراو پێش جێبەجێکرانی حوکمی شەلاق  و کۆتایی هاتنی کەیسەکەی، بە بڵاوکردنەوەی ویدئۆیەک ڕایگەیاند کە هەرچەندە دوای کۆتایی هاتنی چوار ساڵ زیندان و جێبەجێکرانی حوکمی شەلاقەکەی، قەدەغەی کارکردنی لەسەر هەڵدەگیرێت، بەڵام لە هاوپشتی لەگەڵ ئەو ژنانەی کە مۆڵەتی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتیان نییە، چیتر لەئیمتیاز و پێگەیپیاوانەی خۆی کەڵک وەرناگرێت و لە بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بەمەبەستی سازکردنی کۆنسێرت خۆی دەبوێرێت.

جێبەجێکردنی حوکمی شەلاق بەسەر جەستەی هونەرمەندێکی جەماوەریدا، هاوکات لەگەڵ بانگهێشت کردن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی پیشەیی، مەدەنی و کۆمەڵایەتی و پەروەندەسازی درۆ و بێ بنەما لە دژیان، دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ زیندانیانی سیاسی و بەتایبەتی لە دژی سێ ژنی زیندانیی سیاسی، درێژەی سیاسەتی ترساندن و تۆقاندی دەسەڵاتە. هۆکاری مکووڕبوون لەسەر سیاسەتی ترساندن و تۆقاندن دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زەوی لەژێر پێیاندا هاتووەتە لەرزە و مەترسی تەقینەوەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی، ترسی مەرگی خستووەتە جەستەیانەوە. دەسەڵاتی فاشیستی کۆماری ئیسلامی کە شکستەکانی لە هەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی و بەتایبەتی سیاسەتی دەرەوەدا، بە ئاشکرا دەرکەوتووە و ئێستا ئیتر تەنانەت لە زمانی کەسەکانی نزیک لە خۆشیانەوە دەبیسترێت و کەوتووەتە ژێر سێبەری هەڕەشەکانی فاشیزمی ترامپیزم و سەهیۆنیزمی داگیرکەر و ڕەگەزپەرستی ئیسڕائیلییەوە، جگە لە پەرەپێدان بە سەرکوت بەمەبەستی زاڵکردنی کەشی ترس و تۆقاندن بەسەر کۆمەڵگادا، هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکەیان نییە. ئەوان بەهۆی ترسێکی زۆر لە هێزی جەماوەر، پەنایان هێناوەتە بەر ترساندنی خەڵک. بەڵام

ئامانجەکانی دەسەڵات لە پەرەپێدان بە سەرکوت، ئاکامی پێچەوانەی لێکەوتۆتەوە. ترس لە کۆمەڵگای ئێراندا مانای نەماوە. زوڵفی پەرێشانی کچە لاوەکانی ئێران لەسەر شەقامەکان و حزووری ژنانی ئازادپۆش لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی پێدانی خەڵاتە نیشتمانییەکانی تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆیی، ئەوە دەسەلمێنێت کە جەماوەر ترسیان شکاوە. گەیشتنی فیلمەکانی هونەری بەرخۆدان، لەوانەکەیکی دڵخوازی من، بە دەرهێنەریی هاوبەشی مەریەم موقەدەم و بەهتاش سەناعیها،دانەی هەنجیری پەرستگاکانی محەممەد ڕەسووڵ ئۆف، بە فێستیڤاڵە جیهانییەکان و بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار لەلایەن ئەنیمەیشنیلە سێبەری سەروودابەرهەمی شیرین سوهانی و حوسەین مولایمی، سەرەڕای سیاسەتی سانسۆر و سەرکوتی توندی هونەرمەندان، نیشانەی زیندوویی هونەری بەرخۆدانە. پشتگیری کەسایەتییەکانی بواری هونەر، مۆسیقا و وەرزش و هەڵسووڕاوانی کرێکاری و مەدەنی، لەوانە تەرانە عەلیدوستی، هەنگامە قازیانی (ئەکتەری سینەما)، تۆماج ساڵحی، ئیسماعیل بەخشی، داریوش ئیقباڵی، ئەمین مونتەزری (گرافیست)، شاکر بووری (کۆمێدیەن)، نەرگس محەممەدی، گەوهەر عیشقی، وریا غەفووری (کاپیتانی پێشووی ئیستیقلال)، ئاریا ئارام نەژاد (گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر) و هەروەها زۆرێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، لە مەهدی یەراحی و مەحکووم کردنی دەسەڵاتی شەلاق، نموونەیەکی ئاشکرای دیکەیە لە نەمانی ترس لەناو کۆمەڵگادا. شەلاقی ڕیسوایی دەسەڵات، چیتر کاریگەری نەماوە.

ئێمە کۆمۆنیستەکان، شەلاقی جەهل و دواکەوتوویی سەر جەستەی مەهدی یەراحی هونەرمەندی ئازادیخواز بە توندی مەحکووم دەکەین و پشتگیری خۆمان لە هونەری بەرگری و هونەرمەندانی ناودار و خۆڕاگری وڵات ڕادەگەیەنین. لە سەروبەندی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژندا، وتنینای مەهدی یەراحی بە ئیمتیاز و پێگەی پیاوانە لە هونەردا، دەتوانێت بنیاتنەری نەریتێکی هیوابەخشی پشتگیری و هاوهەنگاوی پیاوان بێت لەگەڵ پەیامی پڕواتا و قووڵی بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیبۆ ڕزگاری ژنان، کە وەک مارکس دەڵێت، پێوەری هەڵسەنگاندنی ڕزگاری مرۆڤە.

ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئەمڕۆ زۆربەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەسەر بەستێنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی، خوازیاری کۆمەڵگایەکن کە تێیدا ئازادییە بێ شەرت و مەرجە سیاسییەکان، بوار بۆ گەشەکردنی هونەر و داهێنانە هونەرییەکان بڕەخسێنێت و هیچ کەسێک بەهۆی دەربڕینی بیروڕا و پێشکەشکردنی هونەر و بەهرەکانی خۆی، نەکەوێتە بەر لێپرسینەوە و بەدواداچوون. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە کۆمەڵگای ڕاپەڕیو و تووڕە و وەگیانهاتووی ئێرانی ئەمڕۆ، بۆ تێکشکاندنی دیکتاتۆری ئایینی و هەر چەشنە دیکتاتۆرییەکی تر، لەسەر دێموکراسییەکی بەرفراوان و گشتگیر جەخت دەکاتەوە تاکو دەرفەت بۆ خۆڕێکخستنی کرێکاران و سەرجەم هەژاران و بێبەشانی قووڵایی کۆمەڵگا فەراهەم بێت، بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە ئیمکانی خۆڕاگرییەکی ڕێکخراو لە بەرامبەر خاوەن سامان و دەسەڵاتەکان، دەستەبەر بێت. ئێمە جەخت دەکەینەوە کە بۆ ئەوەی دێموکراسییەکی گشتگیر لە کۆمەڵگادا بەردەوام بمێنێت، پێویستە بواری ئابووریش لەخۆ بگرێت و نوێکردنەوەی پێکهاتەی ئابووری، بە ئاراستەی کۆتایی هێنان بە چەوساندنەوەی مرۆڤ بەدەستی مرۆڤ و دابینکردنی یەکسانی و خۆشبژێوی گشتی، بنێتە دەستووری کاری خۆیەوە و لەم ڕێگایەوە ژیانێکی شیاوی مرۆڤ بۆ سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا دەستەبەر بکات.

بڕووخێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژیشۆڕشیکۆمەڵانیخەڵکیئێران

بژیئازادی،دێموکراسیوسۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

هەینی١٧یڕەشەمەی١٤٠٣بەرامبەربە٠٧یمارسی٢٠٢٥