ژومارەی کوژراوانی تەقینەوە خۆکووژییەکەی رۆژی پێنجشەممە 4ی مانگی رەزبەر کە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی کابۆل روویدا لانیکەم بۆ 90 کەس هەڵکشاوە و زیاد لە 150 کەسیش بریندار بوون.
رۆێتێرز لە راپۆرتێک دا بڵاوی کردووەتەوە کە لەم هێرشە دا هێزەکانی ئەمریکا 13 کەسیان لێ کوژراوە و بریندارەکانیش بە 15 کەس گەیشتوون. بەرپرسانی نەخۆشخانە رایانگەیاندووە بار تەندرووستی زۆررێک لە بریندارەکان ناجێگیرەوە و ئەگەری هەڵکشانی قوربانی زیاتر هەیە. شایانی باسە کە گرووپی ئیسلامی “داعش” لە یەکێک لە وێبسایتەکانی نزیک بە خۆی بەرپرسایەتی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەی کابۆلی وەئەستۆ گرتووە.
