یەکشەممە ٣ی مانگی ڕەزبەر، لانیکەم ٢٤کەس لە بریندارکراوانی شاری سنە کە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج، بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری ئه‌و شاره ڕاگوازراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە بریندارەکان لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە خەوێندراون و هەر کاتژمێر دەیان کەس بەبۆنەی قورسی برینه‌كانیانه‌وه به‌هۆی فیشەکی ساچمەیی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن. شایانی باسه كه ئەم بەشە لە نەخۆشخانەی كه‌وسه‌ری سنه بەتەواوی لە کۆنتڕۆلی هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دایه، هه‌روه‌ها “تەیب محەممەدی” لە بەرپرسانی نەخۆشخانەی کەوسەر فەرمانی داوه كه هێزە ئەمنییەكانی جێگیرکراو لە نەخۆشخانە جلی فۆڕمی ئەو نەخۆشانەیه له‌به‌ر بكه‌ن بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بدۆزنەوە. جێگای ئاماژه‌یه كه هەواڵەكان باس لە گیان به‌ختكردنی ژنێکی خۆپیشاندەری دوێنێ دەکەن کە فیشەکی بەرکەوتووە و تا ئێستا ناونیشانی ئاشكرا نه‌كراوه.