دوو رۆژ پاش ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە هائیتی، کە زیاد لە 1900 کوژراو و بە هەزارانی کەس برینداری لێکەوتەوە، ئێستا ئەو وڵاتە لە گەڵ تووفانێكی گەرەمەسێری بهرهوڕوو بوونهتهوه.
بارینی بەردەوام و بەخوڕی باران هاوکات لەگەڵ تەوژمی بای تووند لە رۆژی دووشەممەوە وڵاتی هائیتی داگرتووە. باو باران کەمپی زۆرێک لە ئاوارەکانی بوومەلەرزەکەی گرتووەتەوە و سەرلەنوێ تووشی بێ سەرپەنایی بوونەتەوە. کاربەدەستانی دەوڵەت رایانگەیاندووە لە ئاکامی بوومەلەرزەکەی چەند رۆژی پێشوو زیاد لە 1941 کەس گیانیان لە دەست داوە و 6 هەزار کەسیش بریندار بوون. پێدەچێ ڕێژهی قوربانیانی ئەم رووداوانە روو لە هەڵکشانی زیاتر بێت.