کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هەڵکشانی رێژەی قوربانیانی هەژاری و برسییەتی لە جیهان

افزایش شمار قربانیان قحطی و گرسنگی در جهان

رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی پووشپەڕ، “ئاکسفام” رایگەیاند، لە هەر دەقەیەک دا 11 کەس بە هۆی برسییەتییەوە گیانیان لە دەست دەدەن و ئەم دۆخە لە یەک ساڵی رابردووە بە شەش قات زیادی کردووە.

ئاکسفام دامەزراوەیەکی “خێرخوازییە” کە لە بواری بەربەرکانێ لە گەڵ هەژاری چالاکی دەکات و ساڵیانە ئاماری ورد لە سەر ریژەی هەڵکشان و هۆکارەکانی هەژارە دەداتە دەرێ. ئاکسفام لە راپۆرتی ئەمساڵی دا رایگەیاندووە، کە “برسییەتی و ویروسی فرەچەشن”  رێژەی قوربانیان ئەمساڵی بە چەندین قات زیاد کردووە. بە پێی راپۆرتی ئەم دامەزراویە، لە ئێستا زیاد لە 155 میلیۆن کەس بە پانتایی دنیا، لە گەڵ قاتی و قوڕی و  نەبوونی پێخۆر دەست و پەنجە نەرم دەکەن، کە ئەم رێژەیە بە براورد لە گەڵ ساڵەکانی پێشوو لانیکەم 20 میلیۆن هەڵکشاوە.