به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، حوكمی سێداره‌ی “مێحراب عه‌بدوڵڵا زاده” به‌ندكراوی سیاسی كورد و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا، به شێوازێكی كاتی هەڵپەسێراوه و دۆسیه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی دادگای باڵای ڕژیم كراوه.
ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له ئێران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پارێزه‌رانی، دیسان دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای باڵای وڵات كراوه.
