کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی مانەوە کۆمەڵێکی زۆر لە ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئەمریکا

هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کۆمەڵێکی زۆر لە ئێرانیان دانی

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە گرین کارت و هەروەها مۆڵەتی مانەوەی کۆمەڵێک لە ئێرانیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بە هۆی پێشینەی سیاسییانەوە هەڵوەشێندراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مارکو ڕۆبیو” وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە “سەید عیسا هاشمی” و “مەعسوومە ئیبتکار” کە ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦، لە کاتی سەرۆک کۆماری باراک ئۆباما، گرین کارت و مۆڵەتی مانەوە لە ئەمریکایان وەرگرت، مۆڵەتەکانیان هەڵوەشێندراوەتەوە و هەروەها کۆمەڵێکی تر لە ئێرانیانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بە هۆی پیشینەی سیاسی دژ بە ئەمریکا، ڕەوانەی ئێران دەکرێنەوە. ناوبراو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە “مەعسوومە ئیبتکار” بەشداری هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی لە ئێراندا کردووە و یەکێک لە لایەنگەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکایە.