مۆڵەتی چالاکیی قوتابخانەی ئامادەیی و سەرەتاییی وەرزشیی “ئارتینا” لە شاری سنە بە بیانووی “پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان” لەلایەن ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی هەڵوەشایەوە.
“سپیدە سەفاریان”، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری قوتابخانەی ئامادەیی سەرەتایی قوتابخانەی وەرزشیی “ئارتینا”، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە پەیجی ئینستاگرام، هەڵوەشاندنەوەی ئەو ناوەندی بۆ سناریۆسازی و ڕاپۆرتی هەڵە گەڕاندۆتەوە. قوتابخانەی ئارتینا لە ساڵی ١٣٨٩ی ههتاوی له ڕێگهی پێدانی مۆڵەت لهلایهن وەزارەتی ئامووزش و پهروهرشی ڕژیم دامەزرا.
