ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، بەرپرسانی وڵاتی ئیمارات ڕایانگەیاندووە کە تۆڕێکی پەیوەندیدار بە حزبوڵڵا و کۆماری ئیسلامیان هەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەی فەرمی وئەو وڵاتە، ئەم تۆڕە لە چوارچێوەی پلانێکی ڕێکخراو کاریدەکرد و ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی دارایی وڵات بووە. بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەندامانی ئەم تۆڕە لە چالاکییەکانی وەک سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکاندا بەشدارییان کردووە و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا دەستبەسەرکراون.
