بەپێی ڕاپۆرتهكان ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە شاخەوانانی گرووپی شاخەوانی لە شارەکانی سەقز و بانە و ورمێ، چالاکی ژینگە پارێزییان بەڕێوە برد و بە چاندنی داری بەڕوو هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی زیاتری شاخهكانیان دا.
گرووپی شاخەوانیی هەتاوی سەقز، لە کێوی “کونەورچ” دەستیان بە چاندنی بەڕوو لە بناری ئەو کێوە کرد. هەروەها گرووپەکانی شاخەوانیی “هەڵۆ” لە سەقز و “سوورکێو”ی بانە، بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان، لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا، لە چەندین شوێنی ئەو دوو شارە، دەستیان بە چاندنی دار بەڕوو و خاوێنکردنەوەی بناری شاخەکان کرد کە بریتی بوون لە ئاوایی بنەخوێی بانە بەرەو لووتکەی چیای کلیلەچۆت و بناری سوورکێوی بانە. لە لایەکی دیکەشەوە ژینگەپارێزانی باشگای شاخەوانیی بینارزێوە لە بەرزاییەکانی مەرگەوەڕی ورمێ، هەڵمەتی هاوشێوەیان ئەنجام دا.