پاش بانگھێشتی گشتی لەلایەن ئەنجومەنی پاژینەوە بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵمەتێکی نەمام چاندن،کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداری کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ژینگەدۆست، ئەندامانی ئهنجومهنی پاژین و ژینگەپارێزانی بۆکان، ڕێژەیەکی بەرچاو نەمامی بەڕوو لە شوێنی دارەبڕاوەکانی ئەم دواییەی سەیرانگای سورێن چێندرا.
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژیەن لە بانگهێشتنامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە کە “هاووڵاتییان چەنده هەوڵ بۆ پەیداکردنی پاره و پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان ئەدەن ئەبێ ئەوەندەش هەوڵ بۆ پاراستنی ژینگە و سرووشتی کوردستان بدەن، چونکه ژیانمان به بێ ژینگەیەکی پاک
دەوەستێت و ئەستەم دەبێت. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو نزیک بە ٤٠٠ داربەڕووی سەیرانگای سورێن لە لایەن کەسێک بە مەبەستی بازەرگانی کردن بڕدرایەوە و ئهو كارهی بووه هۆی تێکدان و لە ناوبردنی بهشێك له سرووشتی ئەو ناوچەیە.