لایەنگرانی ژینگەپارێزی لە شاری شنۆ، رۆژی دووشهممه ٢٤ی خاكهڵێوه، لە هەڵمەتێکێدا دەستیان كرد بە کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوە فڕێ دراوەکان لەلایەن گەشتیارانەوە لە داوێنی سروشتی “کوچە باغـ”ـی ئەو شارە.
به پێی ههواڵی گهیشتوو، ژمارەیەک لە ژینگەدۆستانی شاری شنۆ لە گوندی”پرداوێ” ، بە شێوەی خۆبهخشانه دەستیان کردووە بە خاوێنکردنەوەی پاشماوە فڕدراوەکان و سروشتی ئەو گوندەیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.