کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

photo 2024 11 15 11 54 15

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

چڕبوونەوەی ڕەوتی داڕمانی کۆماری ئیسلامی، پەرەسەندنی بزووتنەوە داواکاریی تەوەرەکان، ئەرکی چەپی شۆڕشگێڕ

  یەکەم: سەرکەوتنی ترامپ لە ئەمریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان

ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەواڵێکی ناخۆشە. نەک هەر بۆ کرێکاران، ژنان، چالاکانی ژینگەپارێز، کۆچبەران و دەستکەوتە دێموکراتیکەکان لە ئەمریکا، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان. ئەوەی کە لەم هەڵبژاردنەی ئەمریکادا ڕوویدا، لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆیدا، سەرکەوتنی ڕاستترین باڵی سەرمایەداریی بوو، کە بە تەبلیغات و پڕوپاگەندەی شێوە فاشیستیی خۆی لە دژی چەپ، ژنان، باقی ئاراستە جنسییەکان، کۆچبەران و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پاشەکشەی بە باڵی میانەڕەوی سەرمایەداریی کرد و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا. هیچ وەهم و خۆشباوەڕییەک سەبارەت بە سەرۆککۆماریی کامالا هەریس لە ئارادا نەبوو، چونکە سەردەمی سەرۆککۆماریی جۆ بایدەن، بەتایبەت لە پێوەند لەگەڵ پاڵپشتیکردن لە جینۆسایدی ئیسرائیل لە فەلەستین و سیاسەتی بەربڵاترکردنی مەودای شەڕ لە ئوکراین و چاوپۆشی کردن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، دەریخستووە که دێموکراتەکان لە باری شەڕخوازی و بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندییە هەژموونییەکانی ئەمریکا، هیچیان لە باڵی ڕکابەر، واتە کۆماریخوازەکان کەمتر نییە. ئەگەری ئەوە هەیە کە سەرکەوتنی ترامپ، گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرە پێبدات. ترامپ بە ئاشکرا پشتیوانی لە دەوڵەتی توندڕەوی دەستی ڕاستیی نەتانیاهۆ دەکات و پێشتریش بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئورشەلیم و کشانەوە لە ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس، نیشانی داوە کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، ئەگەری هەیە چ سیاسەت گەلێک بگرێتەبەر. لە ئورووپا سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا، بەو مانایەیە کە سیاسەتی بەرگریی یەکێتی ئوورووپا بەخێراییەکی زیاتر بەرەوخۆسەریی ستراتێژیکهەنگاو دەنێت. پێدەچێت سیاسەتیچەک و چۆڵ لەبری نانلە چەند ساڵی داهاتوودا زۆر بەرچاو بێت. لە شەڕی ئۆکرایندا هەندێک لایەن هیوایان بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی خێراتر لە لایەن ترامپەوە بەستووە، بەڵام لێرەشدا بەسەختی دەتوانرێت چاوەڕوانی پێشکەوتنێکی بەرچاو بکرێت بە ئاراستەی ئاشتییەکی بەردەوام. هەڵبژاردنی ترامپ و بارودۆخی ئاڵۆزی جیهان، نیشان دەدات کە ئاشتی، خۆشبژێوی، مافی مرۆڤ و دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکان کە ئاکامی چەندین ساڵ خەباتی کۆمەڵایەتین، لە مەترسیدان. ئەم واقیعییەتە بنیاتنانی بەدیلێکی پێشکەوتنخواز و ئاشتیخوازانە و کۆمەڵایەتی دژوارتر دەکات، بەڵام پرسی پابەندبوون پێی، تەنانەت هێندەی تر پێویست دەبێت. ئێستا گرنگترین بابەت ئەوەیە کە ئایا ئیمکانی پێکهاتنی بزووتنەوەیەکی بەهێزی ئاشتیی و بزووتنەوەیەکی بەهێزی کرێکاریی، بوونی هەیە یان نا؟. چونکە دەزانین سیاسەتەکانی ترامپ لە بەرژەوەندیی گەورە ملیاردێرەکانی وەک ئایلان ماسک و لە دژی چینی کرێکار دەبێ و لە ئاکامی درێژەی ئەم ڕەوتەدا دەردەکەوێت کە کێشەی ئابووری، بە گۆڕینی ڕووخسارەکانی دوو حیزبی سەرەکی دێموکرات و کۆماریخوازەکان چارەسەر نابێ، بەڵکوو چارەسەری واقیعی بریتییە لە گۆڕینی سیستەمی ئابووری سەرمایەداریی. ئەوەی کە لەم هەڵبژاردنەی ئەمریکادا ڕوویدا، لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆیدا، بریتی بوو لە سەرکەوتنی فاشیزم بەسەر ڕەوتە لیبڕاڵەکاندا. بەمجۆرە، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ەوە، سەرلەنوێ ڕاستترین باڵەکانی دەسەڵاتداری ئەمریکا، هەموو جومگەکانی دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن. زۆربەی دەنگدەرانی ئەمریکا لەوانە کرێکارانی ئەم وڵاتە، کە بەڕادەیەکی ئێجگار زۆر لە سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات ناڕازی و نائومێد ببوون، لە ڕاستیدا بە دەنگدان بە ترامپ، حیزبی دێموکراتیان سزا دا. هەرچەندە ڕەنگە دامەزراوە جێکەوتوو و سەقامگیرەکانی ئەو وڵاتە بتوانن تاڕادەیەک دەسەڵات و ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەم ڕەوتە نیمچە فاشیستییە کەم بکەنەوە و لە چوار ساڵی داهاتووشدا بە ئەگەرێکی زۆر شاهیدی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سیاسەتەکانی ترامپ بە تایبەتی لە لایەن ژنان، چالاکانی ژینگەپارێز، یەکێتییە کرێکارییەکان و بزووتنەوە پێشکەوتنخوازەکانی کۆمەڵگەی ئەمریکاوە دەبین، بەڵام تا ئێرەش ئاشکرایە کە سیاسەتەکانی ترامپ لە جیهاندا، سەنگی سیاسەتمەدارانی وەک ویلادیمێر پوتین لە ڕووسیا، مودی لە هیندستان، نەتانیاهۆ لە ئیسرائیل، خاویار مێلئی لە ئارژنتین و جۆرجیۆ مێلۆنی لە ئیتاڵیا بەهێزتر دەکات و شەپۆلی فاشیزم لە جیهان پەرە پێدەدات. سەرکەوتنی ترامپ لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، دەیان ملیارد دۆلاری بە سەرمایەی سەرمایەدارەکانی ئەمریکا زیاد کردووە. هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئەمریکا، کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر بازاڕی بۆرس داناوە و سەروەت و سامانێکی هەرچی زیاتری بۆ دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان بەدیاری هێنا. ئەوەی کە ترامپ سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل و لە هەڵسوکەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا، چ سیاسەتێک دەگرێتەبەر، هێشتا بە وردی شیاوی پێشبینی کردن نییە. خامنەیی لە دەورەی پێشوودا هەوڵەکانی ترامپی بۆ سازشکردن ڕەتکردەوە. ناوبراو لە سەردەمی بایدەنیش دا سەبارەت بە ڕێککەوتنی سەرلەنوێی بەرجام، هەمان سیاسەتی درێژەپێدا و ئێستاش لەگەڵ خولی دووەمی سەرۆککۆماریی ترامپ بەرەوڕوو بووەتەوە. بە ئەگەرێکی زۆر، ئەمجارە بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی لاوازی کۆماری ئیسلامی و ئەگەری گۆڕانکاری لە چوارچێوەی سیستەمی دەسەڵاتداری ئێراندا، سیاسەتەکانی ترامپ ڕێک دووبارەبوونەوەی سادەی ئەو سیاسەتانە نابن کە لە ڕابردوودا گرتبوویەبەر. لەم سەردەمە نوێیەدا بارودۆخی ڕێژیم بە بەراورد لەگەڵ چوار ساڵ لەمەوبەر، بە شێوەیەکی بەرچاو خراپتر بووە، بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئاوا بارودۆخێکدا، ڕوودانی گۆڕانکارییەکی دراماتیک لە ڕێبەریی کۆماری ئیسلامیدا، دوور لە چاوەڕوانی نییە. لەم پێوەندییەدا ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستی کۆماری ئیسلامی، کە بە شێوەیەکی ساویلکانە هیوای خۆیان لەسەر سیاسەتەکانی ترامپ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی هەڵچنیوە، شکست و ناکامییەکی دیکەش لەم پێوەندییەدا ئەزموون دەکەن.

دووەم: ئاشکراکردن و ناوزڕاندنەکان، نیشانەی پەرەسەندنی ڕەوتی داڕمانی ڕێژیم

   لە کاتێکدا کە بەدەسەڵات گەیشتنی ترامپ لە ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی خستۆتە دۆخێکی دژوارترەوە، هاتنە ئارای شەپۆلێکی نوێ لە ئاشکراکردن و ناوزڕاندن، ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی پرۆسەی داڕمانی سیاسیی لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا و هەوڵدان بەمەبەستی ڕێگە خۆشکردن بۆ جێنشینی و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ تەقینەوەی ئاخێزە جەماوەرییەکان. کۆی گشتی لەقاودانەکانی عەباس پالیزدار کە ماوەیەکی زۆر بەهۆی ناوزڕاندنەکانی ڕابردووی سەبارەت بە سەعید موتەزەوی، لە زینداندا بووە و ئێستا زمانی هاتۆتەگۆ، بەبێ پشتیوانی جیددی باڵەکانی ناو بازنەی دەسەڵات و بەتایبەتی دام و دەزگا ئەمنییەکان، مومکین نەدەبوو. کاتێک ناوبراو، سەعید مورتەزەوی، دادوەری خۆشەویستی ڕێبەر، بە ئاژەڵ و جینایەتکار ناو دەبات، ئەحمەدی نەژاد بە بێ دین و کەسێکی نفووزیی دەزانێت و سەرۆکەکانی دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم کە لە لایەن خامنەییەوە هەڵبژێردراون، بە بەڵگەوە، بە گەندەڵ ناو دەبات و گەندەڵیی جێگیر، بە وشەیەکی نادروست دەزانێ و پێیوایە کە سەرتاپای ڕێژیم نوقمی گەندەڵییە، دەبێ مرۆڤ ئاگاداری ئەوە بێت کە ئەگەری گۆڕانکاری لە سەرەوەی دەسەڵاتدا لە ئارادایە. ناوبراو لەم وتووێژەدا قامک دەخاتە سەر پێگە و ڕۆڵی موجتەبا خامنەیی. ئەوان لە پرسی جێنشینی موجتەبا خامنەیی دا پێویستیان بە قۆناغێک لە چەسپاندنی هەژموونی و ئۆتۆریتەی ناوبراو هەیە و لەو ماوەیەشدا دەبێ هێزە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆن بێکاریگەر بکەن، هەربۆیە لە ئێستاوە کۆمەڵێک دەنگۆ سەبارەت بە ئازادی حیجاب، ئازادی زیندانیانی سیاسیی و ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن دێننە ئاراوە بۆ ئەوەی بتوانن ئۆپۆزسیۆنیبەردەوام ئامادەی سازشکردن و دانوستانتووشی وەهم و خۆشبینی بکەن. ئەم پێشهاتانە نیشانەی ئەوەن کە هەندێک جموجۆڵ و هەوڵی تایبەت لە لوتکەی دەسەڵاتدا لە ئارادایە. بە گوێرەی بەڵگەکان، دەسەڵاتداران گەیشتوونەتە ئەو ئاکامەی کە دەبێت ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بە دوورخستنەوە یان ئاڵوگۆڕێکی بەرچاو لەسەرەوە، لەخوارەوە بەر بەو بزووتنەوەیە بگرن. ڕەوتی داڕمان و شەڕی مافیاکانی دەسەڵات چڕتر بووەتەوە و کۆمەڵێک ڕیزبەندی نوێ لە نێوان باڵە ڕکابەرەکاندا خەریکە پێک بێت.

سێیەم: ترس و تۆقاندن ئاکامی پێچەوانەی لێکەوتۆتەوە

لەکاتێکداکەکەمپەینیسێ شەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدانلە زیاتر لە ٢٤ زیندانی ئێران لە لایەن بەندکراوانی ژنان و پیاوانی بوێر و خەباتکارەوە زیاتر لە ٤٠ هەفتەیە بەردەوامە، کۆماری ئیسلامی هەروا لەسەر سیاسەتی جینایەتکارانەی دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بەردەوامە. نوێترین نموونە لەم بابەتەوە، بریتییە لە لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی جەمشید شارمەهد، سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی زیندانیانی سیاسیی خەباتکار، کە بووەتە هۆی وروژاندنی ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکی بەربڵاو لە دژی کۆماری ئیسلامی. لە بەرواری ٦ی خەزەڵوەرەوە تا ٢٠ی خەزەڵوەر لانیکەم ٩٠ کەس لە شارە جۆراوجۆرەکان لەسێدارە دراون. ئامارەکان دەریدەخەن کە لە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووەوە تا مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵ لانیکەم ٨١١ حاڵەتی لەسێدارەدان لە ئێران بەڕێوە چووە و بەم پێیەش کۆماری ئیسلامی لە ڕیزبەندی یەکەمی جیهاندایە. زیندان، ئەشکەنجە و ئێعدام، هاوکات لەگەڵ دروستکردنی قەیران لە ناوچەکەدا، لە ڕەمزی سەرەکیی سەقامگیری و مانەوەی کۆماری ئیسلامی بووە. لەو هەلومەرجەی ئێستادا، کە ڕژیم پشتی لەژێر گورزی قەیران گەلێکی لەڕادەبەدەر و خەبات و ناڕەزایەتییە بەربڵاوە جەماوەرییەکاندا چەماوەتەوە، بەمەبەستی زاڵکردنی کەشی ترس و تۆقاندن بەسەر کۆمەڵگادا، زیاتر لە ڕابردوو پەنای بردووەتە بەر ئێعدام. ڕادەی پێویستی بەم ترس و تۆقاندنە لە هەر قۆناغێکدا، بە پێی پێویستیی ڕێژیم کەم و زیادی کردووە. لەم قۆناغەی ئێستادا کە ڕێژیم بە هۆی شکستی یەک لە دوای یەک لە سیاسەتە ناوچەییەکانی، لەسەروبەندی خواردنەوەی جامە ژەهرێکی دیکەدایە، پێویستییەکی زیاتری بە زاڵکردنی کەشی ترس و تۆقاندن هەیە لە کۆمەڵگادا. ڕێژیم بە زیادکردنی ئێعدامەکان و توندکردنەوەی سیاسەتی سەرکوت، هەوڵدەدات پاشەکشە لە سیاسەتە ناوچەییەکانی، لە ڕوانگەی جەماوەری خەڵک لەناوخۆی وڵاتدا، وەک خاڵێکی لاواز لێکنەدرێتەوە. لە سێدارەدانی بەردەوام و دڕندانە، بۆ ماوەی چەند دەیە، بۆ ڕژێم کەڵکی بووە. بەڵام ئێستا ئیتر کاریگەرییەکەی زۆر کەم بووەتەوە یان تەنانەت بە دژی خۆی هەڵگەڕاوەتەوە. هاتنەمەیدانی بەربڵاوی کرێکاران، ژنان، لاوانی خوێندکار، چالاکانی ژینگەپارێز، دادخوازان، چالاکانی مافی مرۆڤ، تێکۆشەرانی داکۆکی لە مافی نەتەوەکان، کەمینە ئایینییەکان و هتد، لە دژی کۆماری ئیسلامی و سەرجەم ستەمکاران و چەوسێنەران، سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە. بێ گومان لە سبەی ڕۆژی دوای ئەوەی کە کۆتایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت، نەک هەر بڕیاری زەوتکردنی مافی ژیان لە هیچ کەسێک و لەژێر هیچ پاساوێکدا قبوڵ ناکرێ، بەڵکوو بە فەرمانی دامودەزگاکانی دەسەڵاتی جەماوەریی و لە ڕێگەی دادگا پێوەندیدارەکانەوە، بەدواداچوون بۆ جینایەتی جینایەتکارە ورد و درشتەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرێت، بەڵام سزای لەسێدارەدان بۆ هیچ کەسێک دەرناکرێت.

چوارەم: پەرەسەندنی گوشار لەسەر میدیا و ڕۆژنامەنووسان لە سەردەمی پزیشکیاندا

ئەدای١٠٠ڕۆژییەکەمیدەوڵەتلەدەورەیسەرۆککۆمارییپزیشکیاندا،ئەوەدەردەخاتکەهەوڵەکانیکۆماریئیسلامیبۆسەرکوتکردنوکۆنتڕۆڵکردنیمیدیاوڕۆژنامەنووسان،بەشێوەیەکیڕێکخراووبەوپەڕیتوندوتیژییەوەهەروادرێژەیهەیە. ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە لە سەردەمی سەرۆککۆماریی پزیشکیاندا ژمارەی دۆسیە قەزایی و ئەمنییەکان لە دژی میدیا و ڕۆژنامەنووسان تەنانەت زیادیشی کردووە. بەجۆرێک کە لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیاندا، لانیکەم ٧٨ حاڵەتی ڕێوشوێنی ئەمنی و قەزایی لە دژی میدیا و ڕۆژنامەنووسان تۆمار کراوە. لەم ماوەیەدا لانیکەم دە ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون. ئەم سەرکوتانە تەنیا پێوەندی بە ڕووداوە سیاسییەکانەوە نەبووە و لە هەندێک حاڵەتی وەک ڕاپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە تەقینەوەی کارەساتباری کانگای خەڵوزی تەبەس، گەلێک ڕێوشوێنی توند و  سەختگیرانە لە دژی میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگریی بکەن لە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی دروست و سەربەخۆ سەبارەت بە ڕووداوەکە لە نێو خەڵکدا. لە ١٠٠ ڕۆژی یەکەمی دەوڵەتی پزیشکیاندا دادگا ڕۆژنامەوانییەکان وەک هەمیشە بە شێوەیەکی داخراو و بەبێ ئامادەبوونی لێژنەی سوێندخواردوو بەڕێوەچوون. ئەم دادگایانە لە ٣٢ دۆسیەدا بڕیاری تاوانبارکردن یان سزای زیندانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی بواری ڕاگەیاندن دەرکردووە. بەشێوەیەکی گشتی، حەوت ڕۆژنامەنووس سزای ١٣ ساڵ و ٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی و ٧٠ زەربە شەلاق و بڕی ٢٦ ملیۆن تمەن غەرامەیان بەسەردا سەپێندرا. بۆ نموونە، نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی بە پێنج ساڵ زیندان، مەهتا سەدری بە غەرامەی هاوتای شەش مانگ زیندان و مستەفا حەمدی بە دە مانگ زیندانی و ٧٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراون.

پێنجەم: درێژەی کوشتاری منداڵان لە غەززە

هێرشی دڕندانەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی لوبنان و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاع  هەروا بەردەوامە. دەوڵەتی ئیسرائیل هەر هەوڵێک بۆ ئاگربەست لە بەرەی شەڕی لوبنان، تەنانەت لە چوارچێوەی پەسەندکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی، لەگەڵ بنبەست بەرەوڕوو کردووەتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بەوپەڕی دڕەندەییەوە، لەسەر کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەرتی غەززە هەروا بەردەوامە. ڕۆژی هەینی ٨ی نوامبر بەرامبەر بە ١٨ی خەزەڵوەر، نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کارناسانی خۆی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززەی لەلایەن ئیسرائیلەوە، بڵاوکردەوە. لەم ڕاپۆرتە هەژێنەرە ٣٢ لاپەڕەیەدا، کوشتارەکانی ئیسرائیل بە وردبینییەکی زۆر و لێک جیاکردنەوەی قوربانییەکان بەپێی تەمەن و ڕەگەز خراوەتەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە ٧٠٪ی ئەو قوربانیانەی تا ئێستا ناویان تۆمارکراوە، لە ژنان و منداڵان پێک دێن. زۆربەی قوربانیانی کەرتی غەززە منداڵانی تەمەن پێنج بۆ نۆ ساڵ بوون. ئێجیت سونگای، سەرۆکی فەرمانگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی کە ٨٠%ی خەڵکی غەززە لەنێو بیناکانی نیشتەجێبووندا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆردومان کراون و نزیکەی دە هەزار کەسیش تا ئێستا لەژێر داروپەردوودا ماون، ژمارەی قوربانییەکان گەلێک زیاترە لەو ئامارانەی ئێستا. قەناس بەدەستەکانی ئیسرائیل هەر جوڵەیەک کە هەوڵی نزیکبوونەوە لە باڵەخانە وێرانبووەکان بدەن دەکەنە ئامانج. هەربۆیە ئیمکانی دەرهێنانی تەرمەکان یان ڕزگارکردنی بریندارەکان نییە. لە نێو منداڵە قوربانییەکاندا، ژمارەی کچەکان لە کوڕەکان زیاترە. ڕاپۆرتی نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەراوردێکدا باس لەوە دەکات کە ئەرتەشی ئیسرائیل، لەم هێرشەی ئێستایدا بە بەراورد لەگەڵ شەڕەکانی دیکەی لە غەززە، منداڵانێکی زیاتری کردووەتە ئامانج. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لەو شەڕەی ئێستادا، کۆمەڵکوژیی، تەنیا لە ڕێگەی بۆردومانی چڕ و تەقەی قەناس بەدەستەکان و تانک و هێزەکانی دیکەی ئەرتەشەوە بەڕێوە نەچووە، بەڵکوو دەوڵەتی ئیسرائیل بە سەپاندنی قات و قڕی و نەخۆشییەکانی سەرچاوەگرتوو لە وێرانبوونی ناوەندە دەرمانی و نەخۆشخانەکان و نەبوونی دەوا و دەرمانیش، کوشتارێکی بێبەزەییانەی بە تایبەتی لە نێو منداڵانی ساوا و کەسانی بەساڵاچوودا بەڕێوە بردووە. کوشتاری تازە لاوان و منداڵان و ژنان بەپێی پرەنسیپێکی فاشیستی و بەمەبەستی پاکتاوکردنی نەتەوەیی بەڕێوە دەچێت.

شەشەم: ئاهوو دەریایی، هێمای توڕەیی، یاخیبوون و بوێریی ژنان لە ئێران

ئاهوو دەریایی،کچە خوێندکارێکی زانکۆی زانست و توژینەوە، دوای ئەوەی لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتی زانکۆوە کەوتە بەر ئەزیەت و ئازار و جلەکانی دڕان، جلە دڕاوەکانی فڕێدا و توڕەیی و یاخیبوونی خۆی و ژنانی ئێرانی بە ​​جیهان نیشاندا. ئەو کردەوە بوێرانەی ئاهوو دەریایی، ئەکتێک بوو لەڕووی تووڕەیی، یاخیبوون و هێمایەک بوو لە شەڕی ئیرادەیەکی کە ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی ئێراندا لە ئارادایە. ئەم ئەکتە بوێرانەیە وەک نموونەیەک، نیشانی دا کە ژنانی ئێران لە شەڕی ئیرادەکاندا سەرکەوتوون. یاخیبوونی ئاهوو دەریایی، کردەوەیەکی تاکەکەسی و بروسکەیەک نەبوو لە ئاسمانی بێ هەوردا. ئەم ئەکتە تەنیا لە چوارچێوەی شۆڕشی ژینادا، شیاوی شرۆڤە کردن و لێ تێگەیشتنە، شۆڕشێکی کە بە دروشمی پڕ ناوەرۆکیژن، ژیان، ئازادی، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، سیمای کۆمەڵگای ئێرانی بە تەواوی گۆڕیوە. ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانە، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی لە سەرانسەری کۆمەڵگادا بەدیهێناوە. حیجابی ئیجباری کە هێمای ئیدئۆلۆژی ڕێژیمی ئیسلامی بوو، تووڕ هەڵدرا، گەشتی ئیرشادی ئیسلامی و تەرحە ڕسواکانی دیکەی ڕێژیم، لەبەرامبەر بوێریی و چاونەترسی ژنانی ئێراندا بوونە بڵقی سەرئاو. ژنان و کچان لە ئاستێکی جەماوەریی دا و بە پرچی پەرێشانەوە شەقام و ناوەندە گشتییەکانیان بەدەستەوە گرتووە، ئەو پیاوسالارییە گیانسەختەی کە خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە لە نەریتەکانی کۆمەڵگای ئێراندا، لەلایەن بزاڤی خەباتکارانەی لاوان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازەوە، تووشی ئاڵەنگاری بووە و جێگە و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگادا لە هەموو ئاست و بوارەکاندا بەرزتر بووەتەوە. ئەو ئەکتە بوێرانەی ئاهوو دەریایی وەک یەک نموونە، دەریخست کە دیواری ترس و تۆقاندن داڕماوە. ئەمڕۆ ئەم بوێریی و چاونەترسییە بە ڕوونی لە ورەی بەرزی زیندانیانی سیاسی و کردار و ناڕەزایەتییەکانیاندا، لە خەباتی بەردەوام و بێ پسانەوەی پەرستاران و لە خەبات و ناڕەزایەتی چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی کە لە زۆربەیاندا ژنان. پێشەنگن، بەرچاو دەکەوێت. نابێ ئەوە لە بیر بکرێت کە ئاهوو دەریایی، هێشتا لە بەندی حکوومەتی ئیسلامیدایە و نابێ ڕێگە بدرێت کە حکوومەتی ئیسلامی بە هیچ بیانوویەک ئەشکەنجە و زیندانی بکات یان لەناوی ببات.

حەوتەم: ڕێژیم لە نێوان بەرداشی بزووتنەوە داواکاریی تەوەرەکان

لە هەلومەرجێکدا کە باندە مافیاییەکانی دەسەڵات، خەریکی نەخشە و پلاندانانن بۆ داهاتووی خۆیان، لە هەلومەرجێکدا کە ڕیفۆرمخوازان کار لەسەر سیناریۆکانی خۆیان دەکەن بۆ ڕزگارکردنی کۆماری ئیسلامی و هەروەها لە هەلومەرجێکدا کە ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستی ناوخۆ و دەرەوە، لە هەوڵی بەدەستهێنانی جێگە و پێگەیەک لە سبەی ڕۆژی دوای داڕمانی ڕێژیمدان، بزووتنەوەی چینایەتی و ئازادیخوازیی، بەهێزەوە بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، لە مێژە بووەتە گۆڕەپانی نەبەردی نێوان کرێکاران و ڕێژیم و خاوەنکاران و هەروەها مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی ژنانی ئازادپۆش، دادخوازان، خوێندکاران و باقی بەشە پیشەیی و چین و توێژە ناڕەزایەتییەکانی دیکە لەدژی ڕێژیم. بۆ نموونە تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، شاهیدی بەڕێوەچوونی چەندین ئاکسیۆن و ویست و داخوازیی کرێکاران و خانەنشینان و هەروەها کاردانەوەکانی کۆماری ئیسلامی بووین لە بەرامبەر ئەو ناڕەزایەتیانەدا. هەرلەم هەفتەیەدا خەبات و ناڕەزایەتی و کۆڕ و کۆبوونەوەی پەرستاران هەروا بەردەوام بوو. پەرستارانی ژن و پیاو ڕۆژی ١٧ی خەزەڵوەر لە ورمێ، هەمەدان، یەزد، ئەردەکان، جەهرۆم، فەسا، ڕامهورموز، بافق، مەیبەد، قوم، ئەهواز، تەبەس و مەشهەد، جگە لە بەشی فریاکەوتن و خزمەتگوزارییە پێویستەکان، سەرجەم بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانەکانیان داخست. پەرستارانی ناڕازی خوازیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بەمەبەستی باشترکردنی بارودۆخی بژێوی ژیانیان، لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی باجی پەرستاری، هەموارکردنەوەی ئاستی حەقدەستەکانیان لەسەر بنەمای ڕێژەی هەڵاوسان، بەتایبەتی مافی کارکردن، مافی نیشتەجێبوون، مافی هاتووچۆ، زیادکردنی حەقدەستی سەعاتەکانی ئیزافەکاریی بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، جێبەجێکردنی یاسایئیزافەکاریی ئیختیاریبەبێ گوشارخستنەسەر کارمەندان و دامەزراندنی هێزی کاری نوێ، لەسەر بنەمای ستانداردی جیهانی واتەرێژەی پەرستار بۆ هەر تەختێکبوون. پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی پەرستاران و هەوڵدان بۆ سەرتاسەری کردنەوەی ئەم ناڕەزایەتیانە، دەریخات کە هەوڵەکانی دەوڵەت نەیتوانیوە ئەم توێژە زەحمەتکێشە ڕازی بکات. تەنانەت دەستگیرکردن و گوشارەکانیش نەیانتوانیوە چاوترسێنیان بکات. لە کەرتی پیشەسازیشدا، کرێکارانی فەرمی و نیمچە فەرمی و پەیمانی نەوت، بۆ ماوەی چەند هەفتە لەسەر یەک مانگرتن و ناڕەزایەتییان بەرێوە برد. ڕۆژی ١٥ی خەزەڵوەر، چواردەیەمین هەفتەی سێشەممە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی نیمچە فەرمی و پەیمانی لە ناڕەزایەتی دژ بە بەڵێنییە درۆینەکانی خاوەنکاران و بەمەبەستی بەدواداچوونی ویست و داواکارییەکانیان، بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای هەڕەشەکانی حەراسەت و بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی کار، ئەم کۆبوونەوانە لە پاڵاوگەکانی سێیەم، پێنجەم، حەوتەم، هەشتەم، نۆیەم، دەیەم و دوانزەهەمی کۆمەڵگەی پاڵاوگەکانی گازی پارسی باشوور، بەرێوە چووە. داواکاری سەرەکی خانەنشینان لەو کۆبوونەوانەدا بریتی بوون لە ئازادیی تێکۆشەرانی سیاسی و کرێکارییشەریفە محەممەدی، وریشه مورادی، نەسیم سیمیاری و پەخشان عەزیزی. هەروەها لە دژی نایەکسانی یاسایی ژنان و پیاوان، گرانی، هەژاری و گەندەڵی، هەڵاوسان و بارودۆخی دژواری ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. بەردەوامیی هەماهەنگ و هاوکاتی کرێکارانی فەرمی نەوت، ئەرکانی سالس، پەیمانی، بەشە جۆراوجۆرەکانی پەرستاری لە شارە جیاوازەکان و هەروەها خانەنشینانی کیشوەری و فەرهەنگی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، نیشانەی ئاستێکی بەرچاوە لە پەیوەندی و ڕێکخراوبوون. داواکاری مافی ڕێکخراوبوون، هەڵوەشاندنەوەی سزای قورسی زیندان، ئازادی زیندانیانی سیاسی و ناڕەزایەتی لە دژی گەندەڵی، دەریدەخات کە ئاراستەی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان بە خێراییەکی هەرچی زیاتر بەرەو بە سیاسیی بوونی داواکارییەکان، دەڕوات. دروشمە ورد و بیرلێکراوەکانی ئەو ناڕەزایەتیانە و گەڵاڵەکردنی داواکارییەکانیان، هەوڵە بەنرخ و جێی ستایشەکانیان بەمەبەستی لێکنزیکبوونەوە و پاڵپشتی بێ درێغیان لە یەکتر و ئیرادە و شێلگیرییان بۆ ڕێکخراوبوونی پیشەیی و سەربەخۆ، نیشان دەدات کە ئەم بزووتنەوە داواکاریی تەوەرە زۆر وشیارانە و بەپێی پلان بەرەوپێش هەنگاو دەنێت. یەکسانی مافی تەواوی ژنان و پیاوان لە هەموو بوارەکاندا و بە یاسایی کردنی ئەم مافە یەکسانە، جەختکردنەوە لەسەر ئازادییە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکان و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێکخراوبوون، جەختکردنەوە لەسەر پەروەردە، بێهداشت و دەرمانی بێبەرامبەر، خواستی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گشتگیر و هەمەلایەنە، هەڵوەشاندنەوەی شیرکەتە پەیمانی و پرۆژەییەکان و مافی بزووتنەوەی کرێکاریی بۆ هەبوونی ڕێکخرای پیشەیی سەربەخۆ و داڕشتنی یاسایەکی کار بەگوێرەی بەرژەوەندیی کرێکاران، لە زومرەی ویست و داواکارییەکانی ئەم خەبات و ناڕەزایەتیانەیە. لەخۆڕا نییە کە دەسەڵات بە هەموو توانایی خۆیەوە لە بەرامبەر ئەم خەباتە بەهێزە کرێکارییەدا وەستاوەتەوە و بیر لە ڕێگاکانی بەلاڕێدابردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم خەباتانە دەکاتەوە. بزووتنەوە داواکاریی تەوەرەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا، بزووتنەوەیەکی چینایەتییە کە ترسی خستووەتە دڵی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی ڕاست و کۆماریخوازەکانی بەرگریکاری نیزامی سەرمایەدارییەوە. ئەم واقیعییەتە، باشترین دەرفەتی مێژوویی بۆ هێزە چەپەکانی کۆمەڵگا ڕەخساندووە. خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە هەموو ئەم بزاڤە ناڕەزایەتی و داواکاریی تەوەرانە، لە سەر بەستێنی کەش و هەوایەکی شەڕدا ڕوودەدەن کە ڕێژیم هەوڵدەدات بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا و پەرەپێدانی سەرکوت، کەڵکی لێوەربگرێت. بەڵام وا پێدەچێت کە گوتاری هەڕەشەئامێزی ڕژیم چیتر بایەخی نەماوە و خەڵک ڕێبازی خۆیان گرتووەتەبەر و بێ گوێدانە هەوڵەکانی دەسەڵات، لە پێناو خۆڕێکخستن و بەرەوپێشبردنی شۆڕشەکەیاندا تێدەکۆشن.

هەشتەم: ئەرکەکانی چەپی شۆڕشگێڕ، لە پێوەند لەگەڵ بزووتنەوەی داواکاریی تەوە یارمەتیدان بە خۆڕێکخستنی مووچەخۆران و پەراوێزخراوەکان یان زۆربەی هەرەزۆری دانیشتوانی وڵات، گرنگترین ئەرکی سەرشانی هێزە بەرپرسیارە کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکانە. ئەگەرچی بزووتنەوەی لەخوارەوەی دژبە ستەمکاری و سەرمایە و حکوومەتە ئایینییە پشتیوانەکەی، هەنگاوی گەورە و درەوشاوەی هەڵگرتووە، بەڵام ئەرکی ئەو هێزانەی کە هەر لە ئەمڕۆوە لەپێناو شکڵ پێدان بە بەدیلی سۆسیالیستی دا خەبات دەکەن، لەو بارودۆخە چارەنووسسازەی ئێستادا، بریتییە لە یارمەتیدان بە چارەسەرکردنی کێشەی ڕێکخراوبوون و یەکگرتووکردنی هەرچی زیاتری ڕیزەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان. لە هەمانکاتدا خۆڕێکخستنی لەخوارەوەی چینی کرێکار و زەحمەتکێش، هەنگاوێکی گەلێک گرنگە لە بنیاتنانی دامەزراوە ڕاستەقینەکانی دەسەڵاتی جەماوەریی. پێویستە ئەوەشمان لەبیر بێت کە خوڵقێنەرانی سەرەکی مێژووی ڕزگاری مرۆڤایەتی، بە بەشداریکردنی هەرچی ڕاستەوخۆتر لە شکڵ پێدان بە مافی دەسەڵاتدارێتی خۆیانە کە دەتوانن گۆڕانکارییە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دوور لە هەڵاواردن و چەوسانەوە، بە کردەوە دەربهێنن.

بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێ شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣/ ١٤ی نوامبری ٢٠٢٤