کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە سوەرییە و “سەرکەوتنی” بەشار ئەسەد

پیروزی بشار اسد برای چهارمین بار در انتخابات ریاست جمهوری

سەرەڕای بایکۆتی بەرینی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە سورییە، بەشار ئەسەد بە زۆرینەی دەنگەکان بەربژیڕ کراوەو بۆ چوارەمین جاری بەردەوام بوو بە سەرۆک کۆماری سورییە.

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە سورییە بە هۆی نەبوونی ئازادی رادەربڕین و یاسایەکی پێشەکەتوو خوازانە بە بێ بەشداری نەیارانی دەوڵەت بەڕێوە چوو. زۆرێنەی کۆمەڵانی خەڵکی سورییە لەو ناوچانە کە هێشتا لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی مەرکەزی دا هەڵبژاردنەکەیان بایکۆت کردبوو. سەڕەڕای بایکۆت بەرین و بەشداری نەکردنی بە میلیۆنان کەس، رژیمی سورییە رادەی بەشدار بوانی لە سەدا حەفتاو نۆ، وە بەشار ئەسەدی وەک بەربژێری سەرەکەتوو بە لە لەسەدا نەودو پێنجی دەنگەکان، وەک  سەرۆک کۆماری وڵات راگەیاندووە.