کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەکی کامێراکانی زیندانی ئێوین و بڵاوکردنەوەی فیلمی لێدان و سووکایەتی بە بەندکراوان

انتشار ویدئوهای جدید از هک دوربین‌های زندان اوین

بە دوای هەکی کامێرا ئەمنییەکانی زیندانی ئێوین، ویدئۆگەلێک لە لێدان و سووکایەتی بە بەندکراوان و هەروەها فیلمی دەست بردن بۆ خۆکووژی چەند زیندانی لە لایەن گرووپی هەکێری “عەداڵەتی عەلی” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە.

گرووپی هەکێری “عەداڵەتی عەلی” رۆژی یەکشەممە 31ی مانگی گەلاوێژ، بە بڵاوکردنەوەی فیلمی کامێرا ئەمنییەتییەکانی زیندانی ئێوین، ئەو زیندانەی وەک “لەکەی نەنگ” بۆ ئیبراهیم رەئیسی ناو برد. گرووپەکە رایگەیاندووە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان و بە خواستی ئازدای بەندکراوانی سیاسی کامێراکانی زیندانی ئێوینیان هەک کردووە. ئەم گرووپە کۆمەڵیک ویدئۆی لە نێو بەندەکانی زیندانی ئێوین بڵاو کردووەتەوە کە لە یەکێک لەوانە دا دەست بردن بۆ خۆکووژی بەندکراوێک لە دۆخێکی نالەبار دا نیشان دەدرێ.