به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی سێشەممە ١٤ی خەرمانان، هەتا کاتژمێری ٨ی شەوی هەمان ڕۆژ، “ئەحمەد حەسەنزادە”ی تەمەن ٥٦ ساڵ و “سۆڵماز حەسەنزادە”ی تەمەن ٢٩ ساڵ، باوک و خوشکی “محەممەد حەسەنزادە”، لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان له‌ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌دا بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئەحمەد حەسەنزادە” و “سۆڵماز حه‌سه‌نزاده” دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران، براونه‌ته لای “عه‌لی زاهید” داواكاری گشتی شاری بۆكان و ناوبراو ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و دوو كه‌سه كردووه كه ده‌بێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌واڵی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به شێوه‌ی گیانبه‌ختكردنی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” به‌درۆ بخه‌نه‌وه. هه‌وره‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نزاده كردووه كه نابێت به هیچ جۆرێك له مه‌راسمه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان و ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌شداری بكه‌ن. هەموو ئەم گووشارانە لە کاتێکدایە کە دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٧ی خەرمانانی ئەمساڵ، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە “محەممەد حەسەنزادە” لە شەڕ لەگەڵ کەسێکدا کوژراوە.
