کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هێزە دەریاییەکانی ڕژیم

هەڕەشەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هێزە دەریاییەکانی ڕژیم

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە دەریاییەکانی ڕژیم بە بە پێجەوانەی ویستی خۆیان لە سەر کەشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ماونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەندامانی هێزە دەریاییەکانی ئەرتەش و سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە تا کۆتایی ژیانیان یان سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی، لە سەر کەشتییەکان بمێننە. بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەندامانی هێزی دەریایی پێیان ڕاگەیندراوە کە لە ئەگەری هەر کردەوەیەکی بە پێچەوانەی بڕیاری ناوەندە سەربازییەکان، بە توندترین شێوە لەگەڵیان مامەڵە دەکرێت و گیانیان لە مەترسیدایە.