کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە خەڵکی ناڕازی

هەڕەشەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە خەڵکی ناڕازی 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەحمەدڕەزا ڕادان، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکان، لە وتارێکدا هەڕەشەی کرد کە هێزەکانیان ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەر ناڕەزایەتییەک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕادان لە قسەکانیدا خەڵک بە “دوژمن” ناو دەبات و ئاماژەی بەوە کرد کە هێزە ئینتیزرامییەکان بێ ڕاڕایی ئامادەن بۆ بەکارهێنانی چەک دژ بە ناڕازیان. ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە بیرەوەری سەرکوتی خوێناوی خەڵکی ستەملێکراو لە ئێران و کوردستان هێشتا لە یاد و زێهنی کۆمەڵگادا زیندووە و ناڕازیان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم هەڕەشانە ناتوانن لە سەر دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان کاریگەریان هەبێت.