بە پێی ڕاپۆرتەکان، عەرەبستانی سعوودیە هەڕەشەی کردووە ئەگەر هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەم وڵاتە بەردەوام بن، ڕیاز وەڵامی سەربازی دەداتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، “فەیسەڵ بن فەرحان” وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی، نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی ڕابردوو، “مەسعوود پزشکیان” سەرۆک کۆماری ڕژیم بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کۆتایی بە هێرشەکانیان بۆسەر وڵاتانی دراوسێ دێنن، بەڵام چەند کاتژمێر پاش وتەکانی، چەندین هێرشی نوێی بۆ سەر چەند وڵاتێک ئەنجام داوە.
