ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕاگەیاندنێکی نوێدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە فەرمانی داخستنی گەرووی هورمزی بە هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا داوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارە و هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕژیم لە دانوستانەکاندا ئامادە نەبووە لە پرۆژەی پیتاندنی ئورانیۆم پاشەکەشە بکات. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هیچ بەرهەمێکی نەبووە و لە ئەگەری هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز یان هێزەکانی ئەمریکا، بە توندترین شێوە وڵامیان دەدرێتەوە.
