ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ململانییە سەربازییەکانی ناوچەکەدا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ئاستی هێرشەکانیان چەند قات بەرزتر دەکەنەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە تا گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکانیان بەردەوام دەبن لە هێرشەکان و هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری واژۆ نەکرانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٢ تا ٣ حەفتەدا، ئاستی هێرشەکانیان چەند قات بەرزتر دەکەنەوە و ژێرخانەکانی ژیانی خەڵک بە ئامانج دەگیردرێن. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەکانەوە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر خەڵکی مەدەنی کەوتووە و بەردەوامی ژیان زۆر ئەستەم بووەتەوە.
