به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان هێناوه و هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و پەرەسەندنی شەڕی کۆنەپەرستانەی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ده‌سه‌ڵات تووشی شپرزەیی بووه و نیگەرانە لەوەی کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە لەدەست بدات. به‌و بۆنه‌وه ئیتلاعاتی ڕژیم لە بۆکان و شارەکانی دیكه‌ی کوردستان، بە شێوازی جۆراوجۆر و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشە لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری و مەدەنی دەکات. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بە توندی هۆشدارییان به چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی داوه کە نەکەونە ژێر کاریگەری ئەم ڕۆژانەی فەزای مەجازی و خۆ لە بانگەشەکردنی خەڵک بۆ ڕژانە سەر شەقام لە بەرژەوەندی لایەنە سیاسییەکان و لە دژی کۆماری ئیسلامی ببوێرن.