کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەوڵی کوشتنی پارێزەرێك لە شیراز

هەوڵی کوشتنی پارێزەرێك لە شیراز 3

لە 16ی خەزەڵوەری 1403، “خەدیجە کەریمی” پارێزەرێكی خه‌ڵكی شیراز، لەکاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی لەسەر ڕێگای داریان بەرەو شیراز هەوڵی کوشتنی ئەدرێت و ئێستا لە خه‌سته‌خانه‌ به‌سته‌ری كراوه‌.

عەلی شایانی‌مەنش، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی پارێزگای فارس، سەبارەت بە وردەکاری ڕووداوەکە ڕایگەیاند: پارێزەر خەدیجە کەریمی لە کاتی گەڕانەوەی لە زانکۆ بۆ شوێنی کارەکەی لە ڕێگای داریان بۆ شیراز لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتە سەر، کە بە هۆی بەرکەوتنی زەربە لە سەری لە هۆش خۆی ئەچێت و ڕەوانەی خەستەخانە ئەکرێت. هەروا بە وتەی براکەی، خه‌دیجه‌ پێشتر لەلایەن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هەڕەشەی لێکراوە، بەڵام نازانن هێرشبەرەکان کێن، چون دوای ئەنجامدانی هەوڵی کوشتنەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هه‌ڵاتون.