کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەوڵی کرێکارانی تایوان بۆ پێکهێنانی یەکێتی گشتی

تلاش کارگران تایوان برای تشکیل سندیکا و چانهزنی جمعی

 

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کار، چاالاکانی کرێکاری لە تایوان جەختیان لەسەر کەمبوونی زیادکردنی ساڵانەی کەمترین حەقدەست کردووەتەوە و داوای لابردنی بەربەستە یاساییەکانی پێکهێنانی یەکێتیی کرێکارییان کردووە.

چاالاکان و ڕێکخراوە کرێکارییەکانی تایوان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە تەیپەی، ڕێژەی کەمی ڕێکخراوبوونی هێزی کار بە بەربەستێکی سەرەکی بۆ باشترکردنی بەردەوامی حەقدەست داناوە. ئەوان بە ئاماژە بە گوشارە ئابوورییەکان لەسەر کرێکاران و گەنجان، داوای چاککردنەوەی یاسای پەیوەندیدار بە کەمترین ژمارەی ئەندامانی پێویست بۆ دامەزراندنی یەکێتییان کردووە. بە وتەی  کرێکاران، مافی دانوستانی کۆمەڵایەتی ڕێگە بە کرێکاران دەدات لە ڕێگەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانیانەوە، سەبارەت بە حەقدەست، کاتی کار و ماف و مەزایاکان گفتوگۆ بکەن