ڕۆژی ڕابردوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەنگاوێکی خێرای بۆ هاتنە دەرەوە لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی هەڵگرت.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەندامانی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە کە پرۆژەی یاسای هاتنە دەرەوە لەم پەیمانە بە خێرایی لە قۆناغی پەسەندکردندایە و بە زوویی بە شێوەیەکی فەرمی پەسەند دەکرێت. بەپێی ئەم بڕیارە، ڕژیم بە تەواوی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە چاودێریی ئەتۆمی دێتە دەرەوە. شایانی باسە کە ئەندامانی پەرلەمان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئێن پی تی نەیتوانیوە هیچ پاراستنێک بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیم دابین بکات و لەمڕووەوە، ڕژیم بە ئاشکرا هەنگاو بەرەو ئازادبوونی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی هەڵدەگرێت.
