هەواڵنێریەکان بڵاویان کردوە کە رۆژی دووشەممە بەشار ئەسەد بە شێوەیەکی ڕانەگەیەندراو و کتوپڕ چووە بۆ تاران. ئەو لەم سەفەرەدا لەگەڵ خامنەیی و روحانی چاوپێکەوتنی بووە. لە سەرەتای ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانەوە لەدژی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١ و بەدوای ئەودا 8 ساڵ شەڕ لەم وڵاتە، ئەوە یەکەم دیداری بەشار ئەسەدە لە ئێران. لەم ماوەیەدا ئەو تەنیا چۆتە مۆسکۆ وەک سەفەری دەرەوە.
لە دووتوێی ئەو قسانەی ئاشکرا بوون و تعاروفاتی دیپلۆماتیکی هەردوو لادا دەکرێ بزانین کە ئەم سەفەرە لە واتای ڕاستەقینەیدا خاڵی کۆتاییە لەسەر حوزوری نیزامی کۆماری ئیسلامی لە سوریە ئهوه كۆتاییه كهر دوولا “ئابرومهندانه” بێت. خامنەیی ستایشی” خۆڕاگری” بەشار ئەسەدی لە بەرانبەر دوژمنەکانیدا کرد و ئەوی بە پاڵەوانی دنیای عەرەب ناساند. لە بەرانبەریشدا بەشار ئەسەد پێزانین و قەدردانی خۆی بۆ یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی. روحانیش وتی:” کۆماری ئیسلامی لە مەسیری خەبات لەدژی تیرۆریزمدا لە سوریە بەردەوام لە پشت خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە ڕاوەستاوە و لە هیچ یارمەتیەک دریغی نەکردوە.” بەڵام ئەو سەبارەت بە بەردەوامی ئەم یارمەتیانە وعدەیهكی نهدا و تهنیا ئهوهندهی ووت كه ” ئێران لە ڕەوتی، گەڕانەوەی ئاوارەکان و پرۆسەی سیاسی نێوخۆیی لە پاڵ دیمشقدا دەبێت.”
بەڵام چاکوخۆشی دۆستانە و روالهتی رازاوه به پێكهنینی ساخته، ناتوانێ واقعیەتەکانی ئەوەی کە لە حاڵی روودان دایە داپۆشێ. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بۆ دەرچوونی بە تەواوەتی و بێ شەرت و مەرج لە سوریە هەم لە لایەن دوژمنان و هەم لە لایەن دۆستانهوه لەژێر گوشار دایە. ئامانجی سەفەری بەشارئەسەد بۆ تاران، هاسان کردنەوەی هەزمی تەسلیم لەبەرانبەر ئەم گوشارانە دایە. ئامانجی ئەوەیە کە لە قورسایی باری پاشەکشەکەی کۆماری ئیسلامی کەم بێتەوە و وەک ڕەواڵێکی ئاسایی و پاشەکشەیەکی قارەمانانە دەرخوارد ئەفکاری گشتی بدرێت.
بەڵام لە نێوخۆی حکومەتدا گەلێک دەنگ لەدژی ڕژیمی بەشار ئەسەد و بێ سود بوونی دیفاع لە مانەوەی لە دەسەڵات دا دەبیسترێت: هەیئەتێک کە لەم دواییانەدا لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتی پاشەکشەی هێزەکانی ڕژیم چوو بوو بۆ سوریە، دوای چاوپیکەوتنی لەگەڵ سەرۆک وەزیری سوریە وتبووی:” ئەو یارمەتیانەی کە کۆماری ئیسلامی سەرفی مانەوەی حاکمیەتی بەشار ئەسەدی کردوە” حەق الناس”ە و دەبێ لە مناسباتی نێوان تاران و دیمشق دا حیساباتێک بکرێت.”
قسەکانی یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ئیسلامی لە سەحنی مەجلیسیش نیشانەی بێ هیوایی و داماوی کۆماری ئیسلامی لەم بوارەدایە. ئەو وتبوی:” ئەمرۆ دەبینین کە بەشار ئەسەد بە هەموو بێشەرمیەکەوە وەزنەی هاودەنگی خۆی لەگەڵ ویلادمیر پوتین قورس تر کردوە و تەنانەت حوزوری شەهیدانی حەرەم لە سوریە کەم ڕەنگ و هێندێک جار ڕەد دەکاتەوە. دروست نییە کە ئەسەد و پوتین، ئێمە لە ڕێگای بەرژەوەندی خۆیان و نەتانیاهو و دۆناڵد ترامپدا بکەنە قوربانی.”
ئێستا کە پاشەکشە چۆتە قوناغی کردارییەوە، محاسبە کردنی هەزینەیەک کە کۆماری ئیسلامی لە قەیرانی سوریەدا داویەتی، ورده ورده سهرههلدهدات و لایەنە جۆراو جۆرەکانی ئەم شکستە بە روونی زیاترەوە پیشان ئەدات. هەر چەند بەرئاوردی هەزینە مادی و ئینسانیەکانی ئەم شەڕە بەهۆی نهێنی کاری هەردوو لاوە، کارێکی زۆر هاسان نییە، بەڵام لەگەڵ گشت ئەمانەدا دەکرێ به خویندنهوهی سهرچاوهی جۆراوجۆر، دەستمان بە ڕەقەمێکی نزیک له راستی ڕابگات.
بەرئاوردی سەرەتایی ناوەندی ئامارگیری موعتەبەری جیهانی هەزینەی مادی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ماناوەند نزیک بە ساڵانە ٧ میلیارد دۆلار بەرئاورد کردوە. واتە ڕەقمێکی دوو بەرابەری سەرجەم بوجەی ئاموزش و پەروەرش، بێهداشت و دەرمان لە ئێران. بەشێکی ئەم پارەیە بە نەغدی دەدراوە بە ڕژیمی بەشار ئەسەد، تا دەوڵەتی وەرشکەست بووی خۆی پێ بەسەرپێوە ڕابگرێت. بەشێکی سەرفی تەهیەی کەلوپەلی جەنگی دەکرا. بەشێکی تریشی سەرفی دامەزراندنی کەسانێک بۆ ناردن بۆ سوریە دەکرا، كه به شێوهی مام ناوهندی ٨٠٠ دۆلار له مانگدا بۆ یهك نهرخییوه.
سەبارەت بە تەلەفاتی ئینسانی شەڕ بۆ ئێران، ئامارێکی دەقیق بوونی نییە. بەڵام وەک سەرچاوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دا” زەهیر موجاهد”، بەرپرسی فەرهەنگی لەشکری فاتمیون ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژرانی ئەفغانیەکانی فاتمیون لە سوریە دەگاتە ٢ هەزار کەس و ژمارەی بریندارەکانیش ٨ هەزار کەسە. بەم حیسابە بۆ گشت واحیدەکان دەبێ باس لە هەزاران کوژراو و دەیان هەزار بریندار بێت. سەبارەت بە ژمارەی کەسانی چەکداری ڕژیم لە سوریە بەردەوام دەیان کەس لە کەسانی چەکدار کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ڕێکخراون، لەم وڵاتەدا ئامادەن. هەزاران کەس لە هێزەکانی قودسی سپای پاسداران و ئەو هێزانەی کە لە چوارچێوەی دوو لەشکری فاتمیون دا ڕێکخراون لە شارۆمەندانی شیعە و هەزارەی ئەفغانی و لەشکری زەینەبیون پێكهاتو لە شیعەکانی پاکستانی لە مەیدانی نەبەردا ئامادە بوون. حسێن هەمەدانی یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، ساڵێک بەر کوژرانی، وتبوی کە ڕەزمەندەگانی لاو لە ٤٢ تیپ و ١٢٨ گورداندا لە سوریە شەڕ دەکەن و ١٣٠ هەزار ئەندامی بە باشی ئاموزش دراوی بەسیج لە چاوەڕوانی چوون بۆ سوریە و بەشداری لە عەمەلیاتی جەنگیدان.”
به ههمووی ئهوانهوه شوشهی عومری ڕژیمی بهشار ئهسهد، پێش ئهوهی لهدهست كۆماری ئیسلامیدا بوو بێت، له دهست دهوڵهتی روسیهدا بووه. له راستیدا گیانی سهربازانی ئێرانی و پارهی بهرههمی رهنج و كاری خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێش بۆ دابین كردنی بهرژهوهندییهكانی دهوڵهتی روسییه سهرف كراوه. واته كۆماری ئیسلامی به نۆینهرایهتی روسیه له مهنتهقهیهدا شهری كردووه.
ئێستا خەڵکی ئێران مافی خۆیانە کە بەخاتری ئەو خوێنانەی ڕژاون و سەروەتێک کە خەرج کراوە و بەرهەمی ڕەنجو کاری کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئەم وڵاتەیە، سەرانی کۆماری ئیسلامی بکێشنە بەردەم مێزی محاکەمە و سزادان.