بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، چەندین کەشتی نەوت هەڵگر و بارەهەڵگر کە ویستوویانە لە گەرووی هورموز تێپەربن، لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ڕژیمەوە کراونەتە ئامانج.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای بە ئامانج گرتنی لانیکەم پێنج کەشتی بارەهەڵگر لە گەرووی هورموز، دوو کەشتی دیکەی نەوت هەڵگری پەیوەندیدار بە حکومەتی عێرق، لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ڕژیمەوە بەر هێرشی مووشەکی کەوتوون و لە ئەنجدامدا بە تەواوی نوقم بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژ بە ڕۆژ گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرە دەسەنێت و ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە جەنگییەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هێرشەکانی ئامریکاوە بە تەواوی تێکشکێندراون.
