ڕۆژی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەگەری دانوستانی نێوان نوێنەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، چەندین خاڵی پەیوەندیدار بە ژێرخانە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی، بوونەتە ئامانجی هێرشەکان.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو دامەزراوەی گازی و هێڵێکی گواستنەوەی گاز کراونەتە ئامانج و زیانێکی ماددی زۆریان پێگەیشتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەندێک هەواڵ سەبارەت بە کۆتایی هاتنی هێرش بۆ سەر ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاو کرابووەوە، بەڵام هێرشەکان دووبارە دەستیان پێکردووەتەوە. لە بەرامبەردا، کۆماری ئیسلامی ڕەتی کردووەتەوە کە دانوستانێکی فەرمی دەستی پێکردووە و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هێرشەکان کردووەتەوە.
