ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند ئامانجێکی سەربازی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە و هەندێک ناوچەی دیکەی کوردستانیان کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شارە جیاوازەکانی سەقز، بانه و مەریوان چەند ناوەندی سەر بە سپای پاسداران و هێزە ئینتیزامییەکان کراونەتە ئامانجی هێرشە هەواییەکان. هەروەها لە گوندی بێکەڕەی مەریوانیش پێگەیەکی سپای پاسداران بە تەواوی وێران بووە و ژمارەیەک لە بیناکانی دەوروبەری ئەو شوێنەش زیانیان پێگەیشتووە. بە گوێرەی ئەم زانیارییانە، ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی هاوبەش لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجام دراون.
