کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر پێگە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیم لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هێرش بۆ سەر پێگە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیم لە چەند شاری ڕۆژهە

 

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە و ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک لە بنکە و بارەگاکانی سەربازی و ئەمنیی ڕژیم کرانە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە شاری سەقز پادگانی “حەنزەڵە”ی سپای پاسداران کە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی شەفا، بەر هێرش کەوتووە و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکە بیستراوە. هەروەها لە سنە ستادی هێزی ئینتزامی لە مەیدانی ١٢ی فەروەردین کرایە ئامانج و لە بیجاڕیش چەندین ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە ناو چوون. هاوکات لە شاری مەهاباد بنکەی «دارلەک» بەر هێرش کەوتووە و بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان دوای ڕووداوەکە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکە بڵاو بوونەتەوە و هەندێک ڕێگا داخراون. لە بوکانیش بنکەی بسیجی “قەرە موساڵی” بە تەواوی ڕووخاوە. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتی هێرش بۆ سەر ژمارەیەکی دیکە لە پێگە سەربازییەکان لە ناوچەکانی ورمێ، شنۆ، نەغەدە و کرماشان بڵاو بووەتەوە، لەوانەش بنکەکانی سپای پاسداران، پۆلیسی فەتا و هێزی ئینتزامی.