ڕۆژی یەکشەممە 29ی مانگی خاکەلێوە، پێگەیەکی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە نزیک شاری بەلەد کەوتە بەر هێرشی ڕاکێتی.
کاربەدەستانی عێڕاقی ڕایانگەیاندووە، هێرشەکە بە مووشەکی کاتیۆشا ئەنجام دراوە. هێرشەکە تەلەفاتی گیانی بە دواوە نەبووە. تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارەتی هێرشەکەی وەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام “ڕۆێتێرز” لە زمان چەند کاربەدستێکی عێراقییەوە بڵاوی کردووتەوە، کە هێرشەکە لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک بە حکومەتی ئێرانەوە کراوە.