کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی سنە و سەلاسی باوەجانی

هێرش بۆ سەر پێگەکانی سپای پاسداران لە چیاکانی بێلەی مەریوان 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچەکانی سنە و سەلاس باوەجانی کردووەتە ئامانج.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شاری سنە بڕیارگەیشەهرامفەرکە یەکێک لە ناوەندەکانی سپای پاسداران لەو شارەیە، بەر هێرشی هەوایی کەوتووە و لە پاش ئەو هێرشە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوچە جیاوازەکانی شار بیستراوە. هەروەها لە شاری سەلاسی باوەجانی، پێگەیەکی دیکەی سپای پاسداران بەر هێرش کەوتووە و پاش هێرشەکە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە