کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر پادگانی سپای پاسداران لە شاری ئیسفەهان

هێرش بۆ سەر پادگانی سپای پاسداران لە شاری ئیسفەهان 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پادگانی سپای پاسداران لە شاری ئیسفەهان بەر هێرشێکی هەوایی کەوتووە و دووکەڵێکی ڕەش لە ئاسمانی ناوچەکە بەرز بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پێشتر هێزەکانی سپای پاسداران بەشێک لە هێز و کەرەستەکانیان لەو پادگانەوە گواستوەتەوە بۆ قوتابخانەیئێبن سینالە ناوچەیەکی مەدەنی شار و هەروەها بەشێک لە بەڵگەکانی دادگاش بۆ قوتابخانەیئەبوذەرگواستراوەتەوە و پاشان تەقینەوەیەک لە پادگانەکە ڕوویداوە. بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، زیانێکی بەرچاو بەر ئەو پادگانە کەوتووە و بە تەواوی ڕووخاوە.