کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر ناوەندە پیشەسازییەکانی ڕژیم لە باشووری ئێران

هێرش بۆ سەر ناوەندە پیشەسازییەکانی ڕژیم لە باشووری ئێران 3

 

 

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، لە درێژەی هێرشە هەواییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سەربازی و ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی، هەندێک لە ناوەندە پیشەسازی و ناوچە ستراتیژییەکانی باشووری ئێران بەر هێرش کەوتوون.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شاری مەسجد سلێمان کۆمپانیای ئەلۆمینیۆمی “کاوە” کە لە ناوچەی زیلای ئەو شارە هەڵکەوتووە، بەر هێرشی مووشەکی کەوتووە و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا یەکێک لە ئەندازیارانی ئەو کۆمپانیایە گیانی لە دەستداوە. هەروەها لە ناوچەی هەوانیروز و دەوروبەری پترۆشیمی مەسجد سلێمان تەقینەوە و هێرشی ئاسمانی تۆمار کراون. هاوکات لە بەندەر عەباس بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هەندێک کەشتی ئەرتەش و سپای پاسداران و هەروەها لەنگەرگەی باهونەر بەر هێرش کەوتوون.