کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە چەند شاری ئێران

هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە چەند شاری ئێران 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە درێژەی هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، چەند ناوەندێکی ئەمنی و سەرکوتکار لە شارە جیاوازەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە شاری کرماشان بینای فەرماندەیی هێزەکانی ئینتزامیی پارێزگا بەر هێرش کەوتووە و زیانێکی ماددیی بەرچاو بەو ناوەندە گەیشتووە. هەروەها لە شاری کوهدەشت ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئینتزامیی ئەو شارە بەر هێرش کەوتوو و بە شێوەیەکی بەرچاو تێکشکاوە. سەرچاوە خۆجێییەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە لە گەڕەکی مەجیدیەی تاران شوێنێک کە گومان دەکرا بۆشوێنی پاراستنی هێزە ئەمنییەکان بەکارهاتووە، بەر هێرش کەوتووە و پاش ئەم هێرشە، هێزەکانی بسیج و هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵیان داوە بەڵگەنامە و کۆمپیوتەرەکان لە ناو بیناکە بگوازنەوە.