رۆژی چوارشەممە 19ی مانگی جۆزەردان، پێگەی بەلەد لە ئوستانی سەلاحەدین و پێگەی ویکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە بەر هێرشی راکێتی و پەهبادی.
لەم پێگانەدا هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا جێگیرکراون کە تا ئێستا چەندین جار کەوتوونەتە بەر هێرشی راکێتی و پەهبادییەوە. بەرپرسێکی ئەمنییەتی عێراق رایگەیاندووە کە هێرش بۆ سەر بنکەی بەلەد بە راکێت بووە و هێرشەکەی سەر پێگەکەی ویکتۆریا بە پەهباد ئەنجام دراوە. شایانی باسە ئەم هێرشانە رۆژیک پاش ئازاد کرانی “قاسم موسلێح” لە فەرماندە بەرچاوەکانی حەشدی شەعبی -کە بە قاتلی هەڵسووڕاوانی مەدەنی و سیاسی ناسراوە- روویانداوە.