هەواڵنێری ئێسکای نیوزی عەرەبی لهسهر زاری سەرچاوە ئاگادارەکان له سوورییه بڵاوی كردووهتهوه، لە دژی هێزە بە وەکاڵەتەکانی سەر بە ئێران لە ئۆستانی “ڕەقە” جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی سوورییە هێرشی نیزامی ئەنجام دراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، ئێسکای نیوزی عەرەبی لە هەواڵە بەپەلەکانی خۆیدا نووسی کە ئەم هێرشە شەوی ڕابردوو ڕووی داوە. دوایین جار ڕۆژی ١٦ی گوڵان، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییە کووژرانی ١٤کەس له میلیشیاكانی سهر به ئێرانی له پارێزگای دهیرهئهلزوور ڕاگەیاندبوو. وڵاتی ئیسڕائیل ههتا ئێستا چەندین جار دووپاتی کردووتەوە، ڕێگەنادات سوورییە ببێتە بنکەیەک بۆ ئەم هێزانە.